ستاندەر
بن عەلی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت ھێزەکانیان بە قوڵایی ٣٠ کلیۆمەتر و بە پانایی٣٠٠ کلیۆمەتری چوار گۆشە چونەتە ناو خاکی عێراق.
ناوبراو راشیگەیاندوە ئێستا ھێزەکانیان نزیکن لە قەندیل و مەخمور و شەنگال، دەشڵێت بەرەو پێش چونەکانیان بەمەبەستی لەناوبردنی ھێزەکانی پەکەکەیە.
یەڵدرم راشیگەیاندوە ھێزەکانیان زیاتریش بەرەو پێش دەچن و ئامانجیان ھێرشکردنە سەر قەندیلە کە بارەگای سەرەکی پەکەکەی لێیە.
جێی باسە تاکو ئێستا حکومەتی ھەرێم بە فەرمی ھیچ داوایەکی ئاراستەی تورکیا نەکردوە بۆ کشانەوە.