ستاندەر
لە بەیاننامەیەکدا ئەمرۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەنگەکان بەدەست ھەژماربکرێنەوە بەڕێژەیەک کەمتر نەبێت لە ٥% لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان و پارێزگاکانی عێراق .
لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکە ھاتوە لە دەنگدانی ئاوارەکان و دەرەوەی وڵات لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تێبینی کردوە ساختەکاری ڕون ئەنجامدراون ھەربۆیە ئەنجامەکانی ھەڵوەشێندراونەتەوە.
ھاوکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لەداواکاری گشتی کردوە ئەوکەسانەی تیوەگلاون بە ساختەکاری دەسگیربکرێن و ڕوبەروی دادگا بکرێنەوە.