ستاندەر
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی بەدواداچون لەبارەی سوتانی کۆگای رەسافە کە سندوقی دەنگدانی تێداھەڵگیراوە بۆیان ڕوون بۆتەوە کارەکە بە ئەنقەست کراوە.
وتیشی دەستێک ھەیە دەیەوێ عێراق بەرەو داھاتوێکی نادیار ببات ئێمەش ڕێگا بەوە نادەین.
جێی باسە پێشتر دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان بڵاویان کردەوە چوار کەس بە تۆمەتی سوتاندنی کۆگاکەی رەسافە دەستگیرکراون.
عەبادی زانیاری نوێ لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگاکەی کۆمسیۆن ئاشکرادەکات
