ستاندەر
پەیامنێری ستاندەر لە وەرتێ ڕایگەیاند ئەمرۆ دوای نیوەرۆ چەند بارھەڵگرێک لە کەلوپەل و خێمە گەیەنراوەتە ئەو سنورە و، تاکو ئێستا بە ڕوونی ھۆکاری ھێنانی ئەو بارھەڵگرانە ڕوون نەبۆتەوە بەڵام بە ئاگاداری بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە بووە.
پەیامنێری ستاندەر ھەولێدا زانیاری پشتڕاستکەرەوە لەبەرپرسانی ناوچەکە وەربگرێت بەڵام وەڵام نەدرایەوە،
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر سەرجەم کەلوپەلی ھێنراو تورکی بوونە و، ئەگەری ئەوە ھەیە وەک ئامادەکاری بێت بۆ ئەو گوندانەی کەوتونەتە بناری قەندیل و لە کاتی ڕوودانی ھێرشی تورکیا بۆ ئەو ناوچانەی ھێزەکانی پەکەکەی لێیە دانیشتوانی گوندەکان بۆ ئەو خێمانەی ھێنراون بگوازرێنەوە.
ئەو پێشھاتە نوێیانە لەکاتێکدایە حکومەتی ھەرێم تاکو ئێستا بێدەنگی ھەڵبژاردوە بەرامبەر جوڵەکانی تورکیا.