وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر ڕادەست کردنی گەنجە کوردەکە بە ئەڵمانیا ھاتە دەنگ ” ئەوەی کراوە سەرپێچیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

ستاندەر
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە لەسەر رادەستکردنەوەی عەلی بەشار ئەو گەنجە کوردەی بە کوشتنی کچێکی تەمەن چواردە ساڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا تۆمەتبارە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە ھانوە “ڕادەستکردنەوەی عەلی بەشار لە لایەن حکومەنی ھەرێمی کوردستان سەرپێچیە، بەو شێیەی ھیچ رێکەوتنێکی نوسراو لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتە نیە بۆ کاری لەو شێوەیە”
لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکە ھاتوە “عێراق تەئکید دەکاتەوە دەبێت ئەو گەنجە سزا بدرێت بەڵام بەگوێرەی دەستور و یاسا بەرکارەکان”
عەلی بەشار لە وڵاتی ئەڵمانیا کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی بەڕەگەز ئەڵمانی کوشت ئەمەش ناڕەزایی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا و، دوای گەڕانەوەی بۆ ھەرێم بەچەند رۆژێک لەلایەن پۆلیس لە سنوری پارێزگای دھۆک دەستگیرکرا و ڕادەستی ئەڵمانیا کرایەوە.

 عەلی بەشار

Search Bigger

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.