بانگهێشتان لەچی و دواخستنی بۆ ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کەبڕیاربوو سێ شەمە ( ۱۲-٦-۲۰۱۸) ئەنجامبدرێت بەهۆکاری ئەوەی تیمی حکومەت ناتوانن ئامادەبن لەدانیشتنەکە کەتایبەت بوو بەیاسای چاکسازی لەموچەودەرماڵەوخانەنشینی وئیمتیازاتەکان بەهانەو پاساوێکی زۆرلاوازە ، چونکە دەبوو ڕۆژی پێشترسەرۆکایەتی پەرلەمان دڵنیایی وەربگرتایە لەهاتنی نوێنەرو وەزیرە تایبەتمەندەکانی حکومەت ئینجا بانگەوازی ئەندامانی پەرلەمان بکات بۆکۆبونەوە . هەموو ئاماژەکان پێماندەڵێن کەحکومەت بەو گۆڕانکاریانە ڕازی نەبوە کەلەلایەن لیژنەکانی یاسایی ودارایی لەپڕۆژەکەدا کراون ، بەتایبەت هەڵگرتن ولابردنی ئەو ماددەیەی کەتایبەتە بەدەرماڵەی فەرمانبەران کەئەمە کاری حکومەت خۆیەتی بیکات نەک پەرلەمان .

هەروەها پابەندکردنی حکومەت بەلابردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە لەدوای دەرچونی یاساکە بەماوەیەک . بۆیە پێناچێت پڕۆژەکە بەئاسانی وبەو شێوەیەی حکومەت گەرەکیەتی بکرێتە یاسا . ئاماژەکانیش وادەردەکەون کەپڕۆژەکە لەباربچێت و هەربەپڕۆژەیی بمێنێتەوەو نەبێتە یاسا یاخود گەرلەپەرلەمانیش تێپەڕێنرێت بەوشێوەی بەخواستی حکومەت نیە ناخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، وەک ئەو دەیان یاساگرنگانەی تر کەپەرلەمان دەریچواندون تاهەنوکەش لەسەر ڕەفەکانی حکومەت تۆزیان لێنیشتوە لەزەقترین نمونەش وەلانانی گرنگترین یاسا کەلەم خولەدادەرچوێنرا کەیاسای سندوقی کوردستان بۆداهاتە نەوتی وگازییەکان بوو ، هەرچەندە ئەم پڕۆژەیە کەناوی چاکسازی لێنراوە لەڕاستیدا پاکسازییە لەموچەو خانەنشینی ودەرماڵەو ئێمتیازاتەکان ، چونکە چاکسازی گەلێک گشتگیرترو هەمەلایەنترە و دەکرێت چاکسازی لە سێکتەری سوتەمەنی ، باج وڕسومات ، دەروازەسنوری وکۆمپانیاکان بکرێت .

چونکە ئەم پڕۆژەیەی کەئێستا حکومەت ناردویەتی بۆپەرلەمان وناوی چاکسازی لێناوە لەڕاستیدا زیاتر لە ۹۰٪ ی بریتیە لەو کارە نایاسایی و نائیدارییانەی کەحکومەت لەماوەی چارەکەسەدەی حکومڕانی خۆی کردونی و چۆن زۆر جار بەکلیکێک هەزاران کاری نایاسایی کردوە ، هەرخۆیشی دەتوانی بەهەمان کلیک کارە نایاسایی وناکارگێڕییەکانی کەکراون ڕاست بکاتەوە . بەڵام بۆچی ئەم حکومەت ودەسەڵاتە نایکەن ، وەڵامەکەی ڕوون وئاشکرایە و هەموان لەوە دڵنیاین کەچاکسازی ڕاستەقینە بەکەسانی چاکساز دەکرێت ، نەک کەسانێک خۆیان خوڵقێنەرەی ئەو هەموو گەندەڵیە بوبێتن . ــ

۱۱-٦-۲۰۱۸ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.