“ئەگەری زۆرە پاشەکشەی گەورە لە لەھەڵبژاردنەکان روبەرویان بێتەوە، چوار لایەنەکە لە پێکھێنانی یەک لیستی شکستیان ھێناوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەنووس سەرتیپ قەشقەیی لەبارەی دەنگۆی پێکھێنانی یەک لیستی چوار لایەنە ناڕازیەکە بۆ ھەڵبژاردنی ئاییندەی ھەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “دروستکردنی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن ھەریەک لە ( گۆڕان ، کۆمەڵ ، ھاوپەیمانی و یەکگرتووی ئیسلامی ) شکستی ھێناوە، لەکاتێکدا ھەفتەی داھاتوو ( ١٨ بۆ ٢١)ی حوزەیران، وادەی پێکھێنانی ھاوپەیمانی قەوارە سیاسییەکانە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، بەداخەوە بەرژەوەندی ھەندێک کەسی نێو ئەو حزبانە ھۆکارە بۆ دروستنەکردنی ئەو ھاوپەیمانیە!”
ئەوە لەکاتێکدایە دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق داواکاری دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی لەو چوار لایەنە بوە داواکاری شەقامی ناڕازی و لەو چوارچێوەیە لایەنەکان لێدوانیان لەبارەی دروستکردنی بەرە و یەک لیستی دا و، دیارترینیشان جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە دواین کۆبونەوە پاڵپشتی دروستکردنی بەرەی سیاسی کرد بەڵام ھەنگاوەکان لە ئێستا ڕوو لە پاشەکشەن لەلایەن ئەو چوار حیزبەوە.

چاودێران پێیان وایە ھەبونی یەک لیستی وادەکات بەپێچەوانەی ھەڵبژاردنی ڕابردوو ئاستی بایکۆتی خەڵک کە زیاتر لە ٥٠% بوە کەم بێتەوە و، لەبەرژەوەندی ئەو لایەنانەش ئاستی بەشداری شەقامی ناڕازی بەرزدەبێتەوە.

بەپێی بەدواداچونەکانی ستاندەر بەھۆی پەرتەوازەیی لایەنەکان لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو چوار لایەنە زیاتر لە چوار کورسیان لەدەستدا، واتە ئەگەر بەیەکەوە بونایە دەنگە ماوەکانیان بە فیرۆ نەدەچو کە بایی چوار کورسی بوە لە پارێزگاکانی ھەرێم و ھەروەھا کەرکوک.
دەقی شیکاریەکەی سەرتیپ قەشقەیی بخوێنەوە.
زانیارییەکان ئاماژەبەوەدەکەن دروستکردنی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن ھەریەک لە ( گۆڕان ، کۆمەڵ ، ھاوپەیمانی و یەکگرتووی ئیسلامی ) شکستی ھێناوە، لەکاتێکدا ھەفتەی داھاتوو ( ١٨ بۆ ٢١)ی حوزەیران، وادەی پێکھێنانی ھاوپەیمانی قەوارە سیاسییەکانە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم.
بەداخەوە بەرژەوەندی ھەندێک کەسی نێو ئەو حزبانە ھۆکارە بۆ دروستنەکردنی ئەو ھاوپەیمانیە؟!
ئەگەر لەماوەی ھەفتەیەکدا ئەو ھێزانە نەگەنە ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی بەرەیەک، بۆئەوەی جارێکی دیکە ئومێد بۆ بەژداریکردنی ھاووڵاتی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو بگەڕێتەوە، ئەوا بە دڵنیایەوە ئەو ھێزانە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ڕووبەرووی شکستی گەورە دەبنەوە، چونکە جارێکی دیکە خەڵک نایەوێ بەو پەرتەوازەیە دەنگیان پێبدات.
خەڵک ئومێدی بە ھێزی بچوک بچوکی چەند کورسی نەماوە و ئەوان دەیانەوێ ھێزێک یان، ھاوپەیمانیەتەک بێتە مەیدانەکە، کە بتوانێت نیوە زائید یەکی کورسییەکان بھێنێت، یاخود لانی کەم زیاتر ٤٠ کورسی بھێنێت لە کۆی ئەو ١١١ کورسیەی پەرلەمان کە ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.