رێکەوتنی نێوان کیم جۆن و ترەمپ زیانی گەورە لەئـێران دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە
کامەران خدر

نزیک بوونەوەی یەکێک لەزلھێزەکانی دنیا کە بەجەمسەری روسیا و ئـێران ھەژمار دەکرا کۆریایی باکور بوو، بەڵام رێکەوتنەکەی دوێنێی نێوان ئـەم وڵاتە و ئـەمریکا ئـەگەرێکی تر لەبەردەم کیم جۆن کردۆتەوە کەبەیکجاری جەمسەرگیری روسیا بە جێ بھێڵێت.
لەبەشێکی رێکەوتنەکەی نێوانیان وەک لەمیدیا جیھانییەکان باسی دەکرێت ھاتووە کەوا کۆریای باکور دەست بەرداری وەبەرھێنانی چەکی ئـەتۆمی دەبێت لەدەرەوەی یاسای نێودەوڵەتی، لەبەرامبەریشدا ئـەمریکا سزائـابورییەکانی سەر ئـەو وڵاتە ھەڵدەگرێت، لەئـەگەری جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکەدا لەباری کردەیدا، ڕاستەوخۆ ئـێران توشی داماڵینێکی
تری سەخت دەبێت لەناوچەکەدا.
ستراتیجی نوێ ترەمپ کۆکردنەوەی پارە و زیادکردنی ھەژموونە بۆ ئـەمریکا، تائـێرە ترەمپ توانیویەتی ئـابوری وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە، بەڵام ترەمپ تاوەکو ئـێستا نەیتوانیوە بەتەواوەتی ھەژمونی خۆی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕاست بکاتەوە و دەستێوەردانی ئـێران ببرێت لەناوچەکەدا، بەڵام ئـەم نزیک بوونەوەی کۆریای باکور و خراپی دۆخی ئـابوری ئـێران کە بەدرێژایی ٢٠ساڵی ڕابردوو دۆخێکی وەھا خراپی ئـابوری بەخۆیەوە نەبینیوە، بەدیدی من بەم ھەنگاوانە ترەمپ لەجێ بەجێ کردنی ئـەم ستراتیجییەی کەدانراوە بۆ داماڵینی دەستی ئـێران لەناوچەکەدا سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ئـەوە مانایی ئـەوەنیە کەئـیدی ھەژمونی ئـێران تەواو کۆتایی دێت، بەڵکو ھێشتا ئـێران براوەی رێکەوتنی ئـەتۆمییە کە وڵاتانی ئـەوروپا لەناورێکەوتنەکەدا بوونیان ھەیە، ئـەگەر چی ئـەمریکا تاک لایەنە لەرێکەوتنەکە دور کەوتۆتەوە، بەڵام ھێشتا بوونی پاکێجی رێکەوتنەکە بۆ ئـێران دەستکەوتە.
ئـەمریکا بەم ھەنگاوەی ناوەستێت بەڵکو ئـەم وڵاتە کار دەکات بۆ دابڕاندنی شانشینی چین یش لەجەمسەری بەرامبەریدا، ھەرکاتێکیش ئـەمریکا توانی چین لەم بەرەیە دوربخاتەوە ئـیدی تەپڵی شکست و بێھێزی یەکجارەکی جەمسەری روسیاو ئـێران بەدیار دەکەوێت، ئـەوکات دۆخی ئـابوری وڵاتانی جەمسەری روسیا بەتایبەت ئـێران زۆر خراپتر دەبێت لەوەی کە ئـێستا ھەیە، ڕۆژ بەرۆژیش دراوی وڵاتەکە لەبەرامبەر دراوی وڵاتانی تر بەرەو دەبەزین ھەنگاودەنێت، بەم ئـەنجامانەش ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورە بێ کردەی سەربازی بۆ ئـەمریکا فەراھەم دەکات، لەدەرئـەنجامی ئـەم ھەنگاوانەش ھەموو ئـەگەرێکی سەربازی لەبەردەم روسیا و ئـێران کراوەیە، بۆیە ئـەقڵ ئـەوکەسەیە لەدەرئـەنجامی روداوەکان نەبێت قوربانی دەستی ئـەم جەنگە، کەھەموو ئـەگەرەکان بۆ ئـەوەن خاکی کوردستان دەبێتە بەشێک لەململانێ یەکە، بەمەش ئـەگەر بێت و قیادەی سیاسی کورد لێزانانە مامەڵە نەکات قوربانی گەورە ئـێمە دەیدەین لەناوچەکەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.