“ھەولێک ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان”

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ھەولێک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەیە.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی رەسمی حزبەکەی بونی ھەوڵی چەند فراکسیۆنێکی نێو پەرلەمانی عێراقی بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، پشتڕاستکردۆتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی”بەڵێ ھەوڵێکی وەھا لەئارادایە و جگەلەوەی لەنێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان باسکراوە، کۆبونەوەیەکیش لەماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوەو ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش تێیدا بەشداربونە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک تا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕەتبکرێتەوە.”

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بە زەحمەتی زانیوە ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران کۆبکرێتەوە بۆ دەرکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.