گۆران گوێزێکی پووچ

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

زەبەنگ بەھادین

بزووتنەوەی گۆران لە سەرتای دروست بوونی یەوە بووە جێگای ھیواو ئومێد بوو بۆ خەڵک , زۆرێک لە سەرەتاوە گۆرانیان وەک فریاد رەسی ھەژەران دەبینی ھەندێکیش وەک باڵێکی شاراوەی یەکێتی نیشتیمانی نیشانیان ئەدا و کۆمەڵێکی تریش تریش وەک تەڵەیەکی شاراوەی ئەمریکا یەکان , ھەر لە سەرەتاوە پارتی دیموکراتی کوردوستان متمانەی بە گۆران نەبوو , راستە لە رێرەوی سیاسەتکردنیان دا پارتی بووە ھاوکار و ھاوبەشێکی باش لەگەڵ گۆران تا رادەیەک مردنی یەکێتیان دەوتەوە لە نێو خۆیان دا , بەلام ئەم گەمەیە زۆری نەکێشا گۆران کەوتەوە بەرەی یەکێتی , رەنگە گۆران خۆی زۆر بروای بە رێککەوتنی یەکێتی نەبوبێت بەڵام تەنھا بۆ راکێشانی سۆز و بۆچوونی لایەنگرانی یەکێتی بوو بۆ گۆران , ئەم ھەڵوەستانەی گۆران نیشانەی سەرلێشێوای سیاسی گۆران بوو , وەک لە چەند ووتارێکی تردا نیشانەم پێدا بوو گۆران خاوەنی رێکارێکی سیاسی روون و دیار نەبوو ھێندەی لە گێژاوو نەزانین و ھەلپەرستی ھەنگاوی دەنا .
گۆران دەبوایە کۆپی یەکیتی و پارتی نەبوایە لە رێکخسن و بەرێوەبردنی بزوتنەوەکەدا بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوانیش ھەمان نەھجی یەکێتی و پارتیان گرتە بەر ھەر لە راگەیاندن و ئیدارەی بزوتنەوەکەو بەرژەوەندی یەکانی تایبەتی و گەرانەوەی موڵکی بنەماڵەی بۆ وەچەکانی کاک نەوشیروان , تەنانەت رۆژێک دێت کورەکانی کاک نەوشیروان داوای موڵک و میراتی یەکەیان دەکەن لە گۆران و دەکەونە بازرگانی کردن بە کۆمپانیایی ووشەوە وەک کورەکانی بنەماڵەکانی دی , رەنگە ئەو بێسەر بەری یەی گۆران ھانی ئەوانیش بدات ئەوە بکەن یان تا ئێستا لە ترسی گۆرانخوازان نەوێرن ئەوە بکەن بەڵام رۆژگار ئاوا بروات ئەوانیش دەچنە ریزی مناڵەکانی بنەماڵەکانی دی .
گۆران ئێستاش لە ناو خۆیدا بە سەر دوو بەرەدا دابەش بووە بەرەیەکیان تایبەتن بە رێکخەری گشتی کاک عومەری سەید عەلی ئەوی تریان تایبەت بە قادری حاجی عەلی , ئەوەی لەو دیو ئەم دوو کاراکتەرە دەخوێنرێتەوە کە نزیکی عومەری سەید عەلی یە لە ھێرۆ خان و وویست تەسلیمکردنی بزوتنەوەکەیە بە ھیرۆ خان , ھەرچی قادری حاجی عەلی لەبەر بەرژەوەندی پاڵاوگەو بەنزین و بازرگانی گەورەی نەوت نزیکترە لە ماڵباتی کاک کۆسرەت , بۆیە ئێستای گۆران پەرت پەرت بوونی زیاترە و داھاتووی خراپترە گەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە .
بەڵی تەزویر کراوە لە ھەڵبژاردن بەڵام ئەو تەزویرە بری لە سەدا بسیست و پینج زیاتر نی یە ئەوەی لێدانی کوشندەی دا لە گۆران زیز بوونی ھەوادارانی زۆری گۆران ە لە بزوتنەوەکە , کێشەکە لەوەدا نی یە کە گۆران ھیچی بۆ نەکراوە چونکە نەیانھێشوەە ھیچ بکات بەڵام کێشە ئەوەیە ئەوی کردوشیەتی ھەر کۆپی حیزبە کۆنەکان بووە , ھەرچی خانەی راپەراندی بزوتنەوەکەیە کۆمەڵیک ئەندام مەکتەب سیاسی کۆنی یەکێتی پیر کە توانانی سیاسەت کردنیان نەماوە بێ ئەوەی بەَێڵن گەنجان بێنە پێشەوە ۆ سیاسەتکردن بە بیانوی ئەوەی گەنجان لێ نازانن و ئەمان زیرەکن تێیدا چونکە کۆنن , گۆران وەسێتەکانی کاک نەوشیروانی بیر چوو کە دەیگووت با گەنجان بێنە پێشەوە , پاشان دووبارە بوونەوە کاندید کردنی ئەندام پەرلەمانی کۆن وەک ئەوەی بڵێت شارەکە کەسی باشی تێدا نەمابێت یان بزوتنەوەکە کە سی زیرەک و بە توانی نەبێت کە شایەنی ئەوە بێت ببێتە کاندید , ئەمانەو چەندەھا ھەڵەی گەورەی تری گۆران سەرەنجام گۆرانی گەیاندە ئەوەی ببێتە گوێزێکی پووچ , راستە ئێستا ھەوڵ ھەیە بۆ گێرانەوەی دەنگەکان بەڵام ئەو کارە بە گۆران ناکرێت چونکە گۆران تازە کەوتۆتە شکستەوە ھاتنە دەرەوەی لەو زەلکاوی خۆی تێخستوەە مەحاڵە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.