سەرۆکی فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران: لایەنەکانی تەزویر ھەوڵی رێکەوتنی سیاسی دەدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمین بەکر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوینەران رایگەیاند ئەو لایەنانەی تۆمەتبارن بە تەزویر باوەڕیان نەدەکرد ھەنگاوەکانی ئاشکراکردنی تەزویرەکەیان سەربگرێت.
ناوبراو لەلێدوانێکیدا بۆ ئاوێنە راشیگەیاند“ئێستا ھەر ئەو لایەنانە دەزانن ھەوڵەکان جددیە بۆ گێرانەوەی دەنگە دزراوەکان، کەوتونەتە خۆیان بۆ ئەوەی توشی لێپرسینەوە نەبن لەلای خەڵک‌و یاساوە، زۆر بەگەرمی کەوتونەتە ھەوڵدان لەپێناو تێپەراندنی ئەنجامی راگەیەنراوی ھەڵبژاردنەکە”.

ئەمین بەکر ڕاشیگەیاند ئەو لایەنانە ئێستا ھەوڵدەدەن لەرێگای رێکەوتنی سیاسی پرسی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان تێپەڕێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.