ئەمرۆ ماوەی پێکھێنانی ھاوپەیمانیەکان بۆ ھەڵبژاردنی کوردستان دەستپێدەکات و دیار نیە چوار لایەنەکە گەیشتبنە بڕیاری ھاوبەش

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی رێککارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم ئەمرۆ دوو شەممە ١٨ی ٦ ی ٢٠١٨ وادەی دروستکردنی ھاوپەیمانی لەنێوان لایەنە تۆمارکراوەکان بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ دەست پێدەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخەیەنێت.
ئەگەرچی پێشتر چەند ھاوڵێک دراوە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی نێوان چوار لایەنی (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، ھاوپەیمانی) بەڵام لە ئێستا ھەوڵەکان بەتەواوی سستن و، چاودێران پێیان وایە ئەگەر ئەو چوار لایەنە بەپەلە نەگەنە ڕێکەوتن بۆ دروستکردنی لیستی ھاوبەش ئەگەری زۆرە بە شێوەی تاکە تاکە نەتوانن متمانەی ھاوڵاتیان بەدەست بھێنن.
پێشتر زیاتر لە ١٣٤ کەسایەتی ھەرێمی کوردستان داوایان کرد لیستی ھاوبەش بۆ دەربازکردنی کوردستان لەو قۆناغە لەلایەن ئەو لایەنانە پێکبھێندرێت کە دەڵێن دەنگان دزراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.