دەمیرتاش: ئەکەپە درۆدەکات و منیش ئازاد دەکرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 375 جار بینراوە

ستاندەر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، شەوی یەکشەممە لەڕێگەی پەیامێکی تەلەفزیۆنەوە کە کەناڵی “تی ئاڕ تی” رەسمی تورکیا گواستییەوە وتارێکی بانگەشەی ھەلبژاردنی لەزیندانەوە پێشکەشکرد.

دەمیرتاش ڕایگەیاند ”ھۆکاری بونی من لێرە، ترسی ئاکەپەیە لە من. بۆ ئەوەی ژیانی دەوڵەمەندی خۆیان لەدەست نەدەن، درۆ دەکەن. ھیچ گومانێکم نییە کە لە ماوەیەکی کورتدا لەبەردەم دادوەر ئازاد دەکرێم. ئەگەر ئەم بێ مافییە تەنیا بۆ من بوایە، نەمدەکرد بە باس. حکومەتی ئاکەپە بە خۆشگوزەرانی لە کۆشکدا ڕۆژەکانی بەسەر دەبات. من نەک تەنیا ٢٠ مانگ، ئەگەر ٢٠ ساڵیش لە زیندان بمێنمەوە، سەری خۆم بۆ ستەم دانانەوێنم. ھەر کاتێک ئێوە ئازاد بون، منیش ئازاد دەبم.”

راشیگەیاند تورکیا لەلایەن تاکەکەسێکەوە بەڕێوەدەبرێت ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان کە تۆمەتباردەکرێت بە قۆرخکردنی دەسەڵات لەتورکیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.