ستاندەر
لە ڕاگەیەنراوێکدا دادگای ئیتیحادی ئەمرۆ سێ شەممە ڕایگەیاند رۆژی پێنجشەممەی دیاریکردووە بۆ پێداچونەوە بەو تانانەی لە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دراون.
ئایاس ساموک وتەبێژی دادگای ئیتیحادی ڕاگەیاند ” ھەریەک لە سەرۆک کۆمار و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی کۆمسیارانی ھەڵبژاردن تانەیان لە ھەموارەکە داوە.