ئەمینداری یەکگرتوو تەئکید دەکاتەوە کەوا دەسکاری دەنگی پێشمەرگەو ئاسایش کراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 384 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی “شەفەق نیوز” ئەمینداری یەکگرتوو لەدوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دوبارە تەئکیدی لەوەکردۆتەوە کەوا دەسکاری دەنگی پێشمەرگەو ئاسایش کراوە لەدەنگدانی تایبەت.

لەهەواڵەکەدا هاتووە کە ئەمینداری یەکگرتوو بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەهەڵە وەسفکرد سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مادەی سێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن کە باسی لە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت لەهەرێمی کوردستان دەکرد، وە تەئکیدی کردۆتەوە کە لەدەنگدانی تایبەت تەزویر کراوەو دەسکاری دەنگی پێشمەرگەو ئاسایش کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.