بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و شیکردنەوەکانی بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر

لەلایەن ستاندار Posted on 411 جار بینراوە

ستاندەر

ئەوڕۆ دادگای فیدڕاڵی کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد سەبارەت بەو تانانەی کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک کۆمار و کۆمسیۆن لە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن گیرابوون.

دادگای فیدڕاڵی یاساکەی بە پەسند دانا تەنها مادەی سێیەمی یاساکەی هەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بە هەڵوەشاندنەوە دەنگدانی دەرەوەی وڵات و دەنگدانی تایبەت لەهەرێمی کوردستان وە دادگاکە بڕیاریدا بەوەی کە دەنگدانی دەرەوەی وڵات و دەنگدانی تایبەت هەڵناوەشێتەوە تاوەکو وردبینی تێدانەکرێت و ڕوننەبێتەوە کە تەزویری تێداکراوە.

سەبارەت بەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر پێیوایە کە دادگای فیدڕاڵی دادگایەکی سەربەخۆیە وە بڕیارەکانیشی دروستن وە بەشی توێژینەوە پێیوایە کە ئەگەر لەکاتی ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆمی ۲٥ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک کۆمار وەک چۆن ئێستا پەنایان بۆ بردووە ئەگەر ئەوکاتیش پەنایان بۆ بردبا و حکومەتی هەرێم چەند پارێزەرێکی ناردبا بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگا دیفاع لە ڕیفراندۆمەکە بکەن ئەوا بەو شێوەیە ڕیفراندۆمەکە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە ڕەدنەدەکرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.