دواین پەیامی دەمیرتاش لەبارەی ھەڵبژاردنەکان بڵاودەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر
لەدواھەمین رۆژی بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند” دوایین ڕۆژی کەمپەینی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنمانە، پێویستە تا دوایین چرکەسات ھەموومان بەردەوامبین لە تێکۆشان، ئەوانەی نایانەوێت بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، پێویستە خۆیان لە مێژووی سیاسیمان بە بەرپرسیار ببینن”.
کاندیدی ھەدەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا راشیگەیاندوە ” ئەو دەنگە ڕێگا بۆ دیموکراسی خۆش دەکات، بە دەنگتان دەتوانن رێگا بۆ سیاسەت خۆش بکەن، بە دەنگتان پیشانی بدەن کە وڵات ھی تاکە پیاوێک نییە، بەڵکو وڵات ھی گەلە، بەو دەنگەی کە دەیدەن ئایندەی منداڵەکانتان مسۆگەر دەکەن”.

بڕیارە سبەی یەکشەممە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمان لە توکیا ئەنجامبدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.