پەکەکەو حزبی دیموکرات لەدوا پڕۆسەی هەڵبژاردندا

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

 
ڕەشاد گەڵاڵی
چاکسازی وگۆڕانکاری دووبنەمای کارکردنی بەیەکەوەن و دوو وشەی جوان و خۆشەویستن لەنێوفەرهەنگ و پڕۆسیسی سیاسی و ئیدارەیی و ئۆرگانیدا ، هەردووکیان پەیوەستن بەبوونی ئیرادەو ئیدارەی ڕێك و پێك و نەش و نمادەکەن لەبوونی پڕۆسەیەک کەزەمینەسازی بۆکرابێت ئەم ئاڕاستەکارکردنە زەمینەی لەدایك بوونی ئیدارەیەکی تۆکمەولەخەم ڕەخسیو دەسەبەردەکات خۆشی بەدووردەگرێت لەبەهەدەردانی سامانی گشتی و بوونی گەندەڵی لەئیدارەوکاری ڕێکخراوەیدا ،

پێچەوانەی ئەم دوانەیە چاکسازی وگۆڕانکاری بەپەلەکڕوزاوی و هەرجارەی بەشێوازێك خۆی نمایش دەکات چونکە بەپەلەکردن لەجێ بەجێکردندا ئامانج و ئاڕاستەی کارکردن لەشاڕێگەی خۆیدا لادەدات و ئاڕاستەی تازە بەخۆوە دەگرێت ، بەئاڕاستەیەکی ترهەرگیزبازدان بەسەرقۆناغەکان دەسەبەری داهاتووێک ناکات کە سەقامگیری ئاسایش ، ئابورییەکی باشترو زەمینەی بەیەکەوە ژیان وسستمێک فەراهەم ناکات بەپێچەوانەوەکۆی جوانی وجیاوازیەکان لەنێوئەو هەرێمە جەنجاڵ وچکۆڵەدا لەباردەبات ،

بەرژەوەندی کاتی و بەرژەوەندی حزبی و کەسی سەرکردەکان لەم کاتە هەستیارەدا کەهەرێم و وڵات و ناوچەکەمان پیایدا گوزەردەکات ، بەرژەوەندیەکان سەرچۆپی لێ گرتووین و ئاوڕێكی جدی ناداتەوە لەمێژووێك کەکۆکەرەوەو تێکەڵاو بوونی خوێن زام کارو خەباتی هاوبەش بووبن وهەموو جوانیەکان لەباردەبەن وگشتی قوربانی چەند گەڵایەك دەکات بەئاڕاستەی تێرکردنی حەزو ئارەزووە شەڕان گێزەکانی مناڵانی بەناوسەرکردەکان ،

مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جەنابی مام جەلال هەر لەسەرەتای دروست بوونی یەکێتیەوە تاکو ئیمڕۆ لێوان لێوبووە لەکاروخەباتی هاوبەش وکارکردنی بەیەکەوەیی و لەبەهاناوە چوون و داکۆکی کردن لە خوشك وبراکانمان لەبەشەکانی تری کوردستان ، شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەپیرانشەهر، سەردەشت ، سەقز ، مهاباد ، پاوەو چەندین ناوچەو شوێنی ترلەگەڵ هاوکارییە بەردەوامیەکانی یەکێتی بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەی سەروون کە یەکێتی وجەنابی مام جلال لەڕۆژەسەخت ودژوارەکان و لەکاتەهەستیارەکاندا پشت و پەناو خاوەن بڕیاری سەربەخۆبوونەو بۆساتێکیش دەستبەرداری هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکان نەبوونەوناشبن گەربەبەخشینی خوێنی ئاڵ و گەشی کادرو پێشمەرگەو فەرماندەو سەرکردەکانیشی بووبێت ،

دواین پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ بۆیەکێتی یەکان وەك زەمین لەرزینێك وابوو کۆی بەهاجوانەکان کەخۆی لە ڕەوشت ، بیروباوەڕ، مێژوو و بەخشینی ڕووبارێك خوێن لەنێو یەك سەنگەروهاوپەیمانیەتییەکی درێژخایەن دەبینێتەوە لەنێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەریەك لە حزبی دیموکراتی کوردستان /ئیران ، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ،

ئا لەوڕۆژەدا لەقەندیل و لەشاری کۆیە شاباشی فرۆشتن و هەڕاج کردنی بیرو باوەڕ، فکر، مێژوو ڕەوشت خوێن و زام و بەهاجوانەکان لەکۆیەو لەبناری قەندیل گەیەندرایە ئاسمان و هەر لەوێ بەبەژداریکردنیان لەپڕۆسەکەوبەدەنگدانیان بەلیستی پارتی و لیستی نەوەی نوێ سەلماندیان بەرژەوەندی کاتی حزبی و کەسی سەرکردەکانیان هەمووجوانیەکان و هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی یەکێتی و سەرکردەکانی لەقۆناغە هەستیارەکاندا بەرەومایەپوچ و بێ بەهاو بێ ئەرزش و بێ بایەخ کردەوەو بگرە گەڕێندرایەوە خاڵی سەرەتا ،

گوشاری ئێستای تورکیا لەسەرواڵاکردنی دەرگا بەڕووی کردنەوەی فرۆکەخانەی سلێمانی پەیوەست کراوە بەهەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی یەکێتی و دەبینرێت وهەستی پێ دەکەین ئاڕاستەی گوشارەکان بەرەوکوێ ولەپای چی تورکیا وادەکات ، لام سەیرە چوار ساڵ بەرلەئێستا پەکەکە ڕێگری دەکرد لە هەدەپە کەدەسەبەری زیاتر لە٧٠کورسی پەرلەمانی کرد لەنێو خۆدی تورکیا بەژداری کابینەی نوێ بکات بەبیانووی ئەوەی هەدەپە بەوڕێژە کورسیە ناتوانێت زەمینەی گۆڕانکاری بڕە خسێنێت لەنێو خۆی تورکیاو ناتوانێت پڕۆسیسی دێمۆکراسی بەرەو پێش بەرێت ،

بە کام عەقڵ و بیرو لۆژیك دەتوانن باوەڕمان لادروست بکەن پێمان بڵێن بەیەك کورسی و بوونی هاوپەیمانیەت لەگەڵ شاسوارعبدالواحد واتە نەوەی نوێ دەتوانرێت لەنێو خۆدی عیراق و کوردستان زەمینەی گۆڕانکاری بڕەخسێنن ، هاوڕێیان مەبەست و هەنگاوەکانتان لەم پڕۆسەیە ڕوونن هیچ ئاماژەیەک هەڵناگرێت جگە لەهەوڵدانە نەزۆکەکانتان بەفیتی نەیاران و وڵاتانی هەرێمایەتی بەئاراستەی کەم کردنەوەی ڕۆڵ وسەنگ و دەنگی یەکێتی لەپڕۆسیسی دێمۆکراسی لەوەش زیاتر چ ماناو واتایەکی ترهەڵناگرێت ،

ئەوەی توانیبێتی خۆی ئاشنابکات بەخوێندنەوەی ئەلف و بێ لەنوسین وخوێندنەوەی کوردی دەزانێت مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردەکانی لێوان لێو بووە لەشکۆو بەها جوانەکان وبۆساتێکیش سەرکردەکانی ئەم حزبە لەهەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان پاشەکشەیان نەکردووەو بگرەسەنگەری بەرگری لەگەل ونیشتمان و پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتووەکانیان هەڵبژاردووە ، باشترین بەڵگەش کەسەلمێنەری ڕاستیەکانن هاوکارییەکانی هێزی پشتیوانی یەکێتی لەساڵی ١٩٨٢ساڵانی دواتریش بۆ برایانمان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیش هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی حزبی دیمۆکراتی کوردستان لەئەولەویەت ودەست پێکی کارو بەرنامەو هەنگاوەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جەنابی مام جلال بووە بەدرێژایی خەباتی شاخ وحکومڕانی لەهەرێمی کوردستان ،

ئەوەی ئیمڕۆ هەستی پێ دەکرێت لای چاودێرانی سیاسی و تەواوی کادرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو گۆڕانکارییەو بادانەوەیە کەسەرکردەسەر لێشێواوەکانی ئەو دووحزبە لەباکورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەسەبەرکردنی چەند دەستکەوتێکی کاتی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان بێ بایەخ و بێ ئەرزشکرد ،

تێڕوانینی ئێمە لەسەر دواین بڕیاروئەوکردەوانەی سەرکردەکانی دێمۆکرات ڕێك پێچەوانەی بڕیارو هەنگاوەکانی ئەو حزبەن لەڕابردوو ، چونکە پێمان وایە ئەوەی کراوە لادان وهەڵگەڕانەوەیە لەبەهاو پڕانسیپ لەدروشم و ڕەوشت ، لەپیرۆزی وجوانیەکان ، لەخوێن وزام ، لەتێکەڵاوبوونی خوێنی پێشمەرگەی هەردوولا لەنێو یەک بەرەو سەنگەردا ،
دەنگدانی سەرکردەو کادرانی حزبی دێمۆکرات بەلیستی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لەشاری کۆیە لادان هەڵگەڕانەوەیە لەهەمووجوانی و بیروباوەڕو پیرۆزیەکان کەلەسەرو ئاماژەمان پێکردوون ، دەنگدان بەلیستی پارتی ئاماژەو سەرەتایەکی نوێیە کەهیچ هاوتاوبەراوردبوونێك لەخۆناگرێت کەسەرکردەکانی ئێستای حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران بیکەنە بەهانە بۆ داپۆشینی ئەولادان و هەڵگەڕانەوەیە ، چونکە ئەوەی لامان ڕوونەو هەستی پێ دەکەین و دەبینرێت دەست بەرداربوونی سەرکردەکانی ئێستای حزبی دێمۆکراتە لەڕێبازو فەلسەفەو دیدو خەباتی بێ پسانەوەی شەهیدانی سەرکردە قاسم لۆو ، شەرەف کەندی وهاوڕێیانیان لەنێو ئەو حزبەدا ،

لەکۆتا دەڵێم پێێشنیاردەکەم بۆ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا هەڵوێستە نادروستەکانی ئەم دوایەی پەکەکەو، دێمۆکرات لەدواین هەڵبژاردندا پێویستی بەپێداچوونەوەی جدی هەیەو دەبێ هەڵسەنگاندنێك بکەن بەپەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ حزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران ، پارتی کرێکارانی کوردستان تورکیا ئاوڕێکی جدی بدەنەوە لەسیاسەتی دووفاقی هەردوو حزب وچیتریەکێتی و گەلەکەمان و بەتایبەتیش جەماوەری سلێمانی دەوروبەرنەکرێتە قوربانی سیاسەتی دوو حزبی سەرلێشێواو کە ڕێزلەبەهاوقوربانی و هاوکارییەبەردەوامیەکانی یەکێتی ناگرن لەکاتە هاستیارو قۆناغە چارەنوسسازەکانداوهەردوو حزب سەنگەردەگرن بەئاڕاستەی دژایەتی کردن و لاوازکردنی ڕۆل و پێگەی یەکێتی لەپڕۆسیسی دێمۆکراسیدا ..

 

٢٢/٦/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.