ستاندەر
بهگوێرهی زانیاریهكانی ستاندهر دوو رۆژ بهر له ئێستا چالاکوانێکی مەدەنی لە ڕانیە بۆ دوەمین جار دەکەوێتە بەردەم هێرش بەڵام بە سەلامەت دەرباز دەبێت.
ئەسعەد حسێن محمود دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنەیە کە پیشەی کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەی ڕانیە و هەروەها چالاکوانی مەندیشە، لە بەرواری ٢٣ – ٦- ٢٠١٨ لە سنوری ڕانیە لە ڕێگای زینوی ـ وەرتێ تەقەی لێکراوه، بەڵام وەک خۆی ڕاگەیاندووە سەلامت ڕزگاری بووە.
شایانی باسە ئەمە دووەمین ڕوداوی تەقە کردن بووە لە ناوبراو کە سنورەکە ڕویداوە، بەڵام لەهەردوو ڕووداو بێ زیان دەربازی دەبێت.
ئەسعەد حسێن محمود