گومان دەخرێتە سەر سوتانی کۆگاکەی چەک و تەقەمەنی لە ھەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 345 جار بینراوە

ستاندەر
ئەندامێکی لێژنەی

کاروباری پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان گومان لە سوتانی کۆگاکەی چەک و تەقەمەنی لە ھەولێر دەکات.
قادر ڕەزگەیی ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی سوتانی کۆگای چەک و تەقەمەنی لە ھەولێر لە کۆتایی ھەفتەی رابردوو رایگەیاند”ئەوە جێگای گومانەو ھەرکات لێژنەیەک پێکھات بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی فرۆشتن و بازرگانیکردن بە چەک کۆگایەک دەتەقێتەوە کە چەک و تەقەمەنی تێدابێت، بۆیە داوای رونکردنەوەمان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردوە و گومانی تەواومان ھەیە کە ئەوە بە دەستی ئەنقەستە و دستێکی لەپشت کە بەرپرسی باڵایە و حیساب بۆ یاسا ناکات”.
ناوبراو بە دوارۆژی راگەیاندوە  “ساڵی رابردوو لێژنەیەک پێکھات بۆ لێکۆڵینەوە لە بازرگانیکردن بە چەکی ھاوپەیمانان کە ژمارەیەک بەرپرسی پێشمەرگە فرۆشتبویانەوە ،کەچی دوو کۆگا تەقینەوە، ھەروەھا ئەمساڵیش دوای ئاشکرابوونی بازرگانیکردن بە ژمارەیەک چەک کە چەکی میلان و دۆشکەو ئاربیجی و قەناس و فیشەکە، جارێکی تر کۆگایەکی تر دەتەقێتەوە و گڕ دەگرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.