ستاندەر
سەبارەت بە ھێرشەکانی دوێنێی سەر داعش لە سنوری مەخمور بەرپرسێکی یەکێتی لە سنورەکە چەند زانیاریەک ئاشکرادەکات.
رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی ڕایگەیاند ھێرشەکە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان نەبوە بەڵکو تەنھا ھێرشی ئاسمانی چەند فرۆکەیەکی ھاوپەیمانی بوە بۆسەر چەند بنکەیەکی داعش لە نزیک چیای قەرەچوغ بەرامبەر گوندی دارەخورما.
ئەوە لەکاتێکدایە میدیاکانی پارتی ڕایانگەندبوو ھێرشەکەی سەر داعش ئۆپەراسیۆنی زەمینی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بوە.
بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخمور ڕاشیگەیاند لە ھێرشەکە سێ چەکداری داعش کوژراون کە یەکێکیان بەرپرسی دارایی رێکخراوەکە بوە لە سنورەکە.