هەولێر تەنازولێکی گەورە بۆ بەغداو ئەنقەرە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر

هەردوو سەرچاوەی “الصباح” و “بغداد الیوم” لەزاری “جبار لعێبی” وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایانکردووە کە ئەنقەڕە و بەغدا ڕێککەوتوون کەوا نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆری کوردستانەوە بنێردرێتە دەرەوە. لەهەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە هەولێر بەو هەنگاوە ڕازییە، کە ئەوە دەبێتە تەنازولێکی تری هەولێر بۆ ئەو دوو وڵاتە.

هەروەها لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە پێویستە هەرچی زووە کۆتایبێت بەو تەزویرەی لەکەرکوک کراوە، چاودێرانیش پێیانوایە ئەو هەڵوێستەی تورکیا پەیوەندی بەو ڕێککەوتنەی نێوان ئەنقەڕ و بەغداوە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.