ستاندەر
دوای ئەوەی كۆمەڵێك رێكخراوی مەدەنی وكەسایەتی سەربەخۆ وچاڵاكوان ومیدیاكار بەناوی “سەكۆی جەماوەر” نەخشە رێگای پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی ئاراستەی لایەنە ناڕازیەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەنوسراوێكی فەرمی -وێنەیەكی لە ستاندەر پارێزراوە- پێشوازی كرد لەم نەخشە رێگایەو بەپێویستیەكی گرنگی قۆناغەكەی زانی.
هەوەها یەكگرتووی ئیسلامی بەڵێنی داوە لەو پێناوەدا هەوڵەكانیان بخەنەكار بۆ دیاڵۆگ وئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا لەگەڵ لایەنە ناڕازیەكان بەمەبەستی گەیشتن بە چوارچێوەیەكی سیاسی گونجاو بۆ كاری پێكەوەیی كە لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت.
لەلایەكی ترەوە، ستاندەر زانویەتی هەریەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی وهاوپەیمانیەتی بۆ دادو دیموكراسی وجڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەگەڵ پێكهێنانی بەرەیەكی نیشتمانین وئەوەی تاكو ئێستا بڕیرەكەی نەداوە بریتیە لە خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان.