د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
ئه‌م زاراوه‌یه مانای په‌یوه‌ست بوونه به كۆمه‌ڵێك (پره‌نسیب، بنه‌ما، رێسا) و ئه‌و یاسایانه‌ی كار له‌سه‌ر رێره‌وی په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن له رێگه‌ی ده‌سته‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی راسپێردراوه به وه‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی..
شه‌رعیه‌ت سیفه‌تی هه‌ر سیسته‌مێكه كه دامه‌زراوه له‌سه‌ر له‌نگه‌رگرتنه یاسایی یاخود ئه‌خلاقیه‌كان، كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو یان زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ویژدان و دادگه‌ری له رێكخستنی هه‌ڵس و كه‌وت له‌ته‌ك یه‌كتری و پاراستنی سنور‌و مافه‌كانی هه‌ریه‌كێكیان ده‌ستبه‌ر بكات.
شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێستا له ئارادایه، بنهمایهكهی رێككه‌وتنه (توافقی) و گونجانه له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له په‌یماننامه‌و رێككه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان گوزارشتی لێ ده‌كرێت، و ده‌وڵه‌ته‌كان پشتی پی ده‌به‌ستن و له‌سه‌ری رێككه‌وتون و په‌یوه‌ستن به جێبهجێكردنیهوهو به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كیه له یاسای نێو ده‌وڵه‌تی گشتی دا..
هه‌ندێ دانه‌رو شیكه‌ره‌وه یاسایی و زانستیه سیاسیه‌كان ڕارا نین له‌وه‌ی ئه‌سڵی شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌یسته به بوونی هێزه‌وه، به‌وه‌ی له شه‌رعیه‌تدا زۆربه‌ی كات به‌هێزه‌كان ده‌یانه‌وێ هێزه‌كانیان شێوه‌یه‌كی یاسایی یان ئه‌خلاقی پێ ببه‌خشن. بۆ نموونه ئه‌و شه‌رعیه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ده‌رچوو، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هێزانه و قهلهمڕهوییان بو له‌سه‌ر دیمه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی..
كورته‌یه‌كی مێژوویی
جیهان جه‌نگی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، دووان له‌و جه‌نگانه وێنه‌یه‌كی جیهانییان وه‌رگرت، له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست، و شوێنه‌واری ماڵوێرانكارییان به‌جێهێشت له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤی و ماددی.. له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌دا، گه‌ڕانێكی حه‌تمی سه‌ری هه‌ڵدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی به‌رده‌وام دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی ماڵوێرانی جه‌نگی گشتی..
پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م (1939-1945) سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی نوێ سه‌ری هه‌ڵدا كه ده‌وڵه‌ته براوه‌كان داینڕشتبوو (ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان)، له سۆنگه‌ی پێویستیی پاراستنی ئاشتی نێو ده‌وڵه‌تی و دانانی چاره‌یه‌ك بۆ جیاوازی نێوان ئه‌و دوو بلۆكهی كه له ئه‌نجامی دیمه‌نی نوێی جیهانیه‌وه خۆیان سه‌پاندبوو، ئه‌وانیش بلۆكی رۆژئاوا به‌سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو بلۆكی رۆژهه‌ڵات به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران..
دیاره پیشبڕكێ بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی جیهان و جیاوازی ئایدۆلۆجی قوڵ له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا پێده‌چوو جه‌نگێكی تر بهێنێته كایه‌وه، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی و زانستی و شوێنه‌واره كاولكاریه‌كانی ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه جه‌نگێكی نوێ وێرانكه‌ر ده‌بێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی ئه‌تۆمی ..
بریاری هێزه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر دانانی كۆمه‌ڵه یاسا و په‌یكه‌رێك جێگیر بوو بۆ پاراستنی ئاشتی كه شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵچنرا و وڵاتانی تر به كۆمه‌ڵێك په‌یماننامه‌وه گرێدران له‌سه‌ر رۆشنایی واقعی نێو ده‌وڵه‌تی نوێ كه تیایدا ده‌وڵه‌تی نیشتمانی سه‌ری هه‌ڵدا به‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی بنچینه‌ییه له سیسته‌می نێو ده‌وڵه‌تیدا.
میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردن:
شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی پشت به ده‌سته‌كانی سیسته‌می نێو ده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستێت بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی و به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌ر ده‌ست كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، چوارچێوه‌ی رێكخستنه گرنگهكهشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه كه بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات و گوزارشته له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام سنوری ده‌ست تێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به به‌كارهێنانی هێز بۆ سه‌پاندنی بڕیاره‌كانی سنوورداره به ناوه‌ڕۆكی (به‌ندی حه‌وته‌م له به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) رێكخستنی به‌كارهێنانی هێزی چه‌كدار رێكده‌خات له ژێر په‌رده‌ی شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی..
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێناكرێت ئه‌گه‌ر نۆ ده‌نگ له پازده ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست نه‌هێنێت، مه‌رجی تریش ئه‌وه‌یه نابێ هیچ ئه‌ندامێكی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌ن دژی بوه‌ستێت.. ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی به‌رده‌وام بوونی هێزه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌جه‌نگ تۆخ ده‌كاته‌وه له كێشانی وێنه‌ی واقیع و چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی..
شه‌رعیه‌ت و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی:
یاسای نێو ده‌وڵه‌تی گرنگترین چوارچێوه‌ی یاسایی شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیه، هه‌روه‌ها بنه‌ما یاسایهكهیهتی كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ملكه‌چ ده‌كات بۆ یاساكان.. لێره‌وه كێشه‌ی رێكنهبوونی كۆمه‌لگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌ڵئه‌دات، ئه‌وانه‌ی باكگراوندی ره‌گه‌زی و رۆشنبیری و ئایینی و جیاوازیان هه‌یه تاكو ئاستێكی زۆر قوڵ، پاشان به‌شێكی فراوان له‌و ئه‌نجومه‌نه سته‌میان لێكراوه كه به‌شدار نه‌بوون له ره‌نگڕێژكردنی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له قۆناغه‌كانی دامه‌زراندنیدا، چونكه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌و كات دانه‌مه‌زرابوون، به‌ختی ده‌وڵه‌ته لاوهكیهكانیش له‌و كاته‌دا كه‌متر به‌شدار بوون..
به‌مشێوه ده‌بینین زۆربه‌ی پێداویستیه‌كانی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی باكگراوندی تاك شارستانیه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش شارستانیه‌تی رۆژئاوایه به لقه جیاوازیهكانیهوه، و بێ ئاگایه له تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌خلاقی و ئاینیه‌كانی ده‌وڵه‌تانی تر..
سه‌ره‌رای ئه‌م ره‌هه‌نده، وا ده‌رده‌كه‌وێ شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی خزمه‌تی به‌رنامه‌ی سیاسی زلهێزه‌كان ده‌كات، هه‌ربۆیه گومان له‌وه ناكرێت كه ئه‌م زلهێزانه سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییان دروست كردوه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و قهلهمرهوییان له‌سه‌ر جیهان له‌گه‌ڵ دانانی رێگای ئاشتی بۆ جیاوازی و بهرزخوازیهكانیان..
شه‌رعیه‌تی نێودوڵه‌تی نه‌یتوانیوه له ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیدا دادپه‌روه‌ر بێت، له‌وانه كێشه‌ی فه‌له‌ستین نمونه‌یه‌كی زیندوه له هه‌ره‌س هێنانی شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی، له هه‌مان كاتدا ئیسرائیل سوودی لی ده‌بینێت به پاڵپشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه رۆژئاواییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی..
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی پێشوودا ویستم سه‌ره‌نجی خوێنه‌ری كورد به شێوه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌وه رابكێشم، ئایا به پێی ئه‌و زاراوه‌و میكانزیمه جێبه‌جێكردنه‌ی كه زلهێزه‌كان ده‌یانه‌وێ شه‌رعیه‌ت به كێشه‌یه‌ك بده‌ن و رێگا چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كورد ده‌كه‌وێته كوێی ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌وه.. ئایا تاكو ئێستا و له مێژووی هاوچه‌رخدا جگه له بڕیاری (688)ی ساڵی 1991 نه‌بێت كه بڕیاری دژه فڕینی ده‌ركرد بۆ پاراستنی خه‌ڵكی باشوری كوردستان، چ بڕیارێك له‌و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌رچووه تا كێشه‌ی كورد به‌ره‌و پیش به‌رێت، ئایا ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت پاڵپشتی كردنی كورد له ده‌ركردنی حكومه‌تی عێراق له ژێر به‌ندی (7) چ ماڵوێرانیه‌ك و بێ دیراسهكردنیك بوه كه كورد رازی بوه له‌سه‌ری، چونكه به‌لای كه‌مه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌توانرا سوود له‌و به‌نده وه‌ربگێرێت بۆ رێگه گرتن له هێرشی دوژمندارانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند دژ به خه‌ڵكی كه‌ركوك و باشوری كوردستان به گشتی، هه‌ر بۆ زانیاری ئه‌گه‌ر هاتباو بڕیاری (688) نه‌بوایه، ئه‌و كات حكومه‌تی ناوه‌ند تاوه‌كو سنوره نێو ده‌وڵه‌تی ئیقلیمیه‌كان ده‌هات و باشور وه‌كو كیان بونی نه‌ده‌ما…
ئه‌وه‌ی گرنگه، خوێنه‌واره‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ده‌بێ به‌به‌رنامه‌ی بیرلێكراوه هه‌وڵ بده‌ن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كێشه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی، روونتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و زلهێزانه بگونجێنرێت، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسته‌م نیه‌و كورد كارتی سیاسی و ئابوری به ده‌سته‌وه‌یه تا به‌و ئاراسته‌یه كار بكات.. به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین ساڵی تر، كورد له‌م خولگه‌یه‌ی ئێستایدا ده‌خولێته‌وه‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش زیاتر هه‌وڵی بچووككردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن…
به‌كورتی، كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ شه‌رعیه‌تێكی نێو ده‌وڵه‌تی نییه‌و بچووكراوهتهوه بۆ كێشه‌یه‌كی لۆكالی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستان له نێوانیاندا دابه‌ش كراوه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ش سه‌رجه‌م ئامرازه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ بچوككردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد، كه تاكه نه‌ته‌وه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌هێڵراوه به‌ره‌و پێش چوون به‌خۆوه ببینێ، ئه‌مه‌ش چه‌ندێ وڵاتانی داگیركه‌ری لێ به‌رپرسیاره چه‌ندین جار ئه‌وه‌نده به‌رپرسان و ئه‌وانه به‌رپرسن كه خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندوه‌و له ئاستی ناوخۆشدا نه‌یانتوانیوه پره‌نسیبه‌كانی دیموكراتی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و ئاوه‌دانی بچه‌سپێنن و روویه‌كی گه‌ش و جوانی سیاسه‌ت پێشانی جیهانی ده‌ره‌وه بده‌ن..