ستاندەر
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە شەرقوڵئەوسەت بڵاویکردۆتەوە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس شکستی ھێناوە لە یەکسختنی نێوماڵی شیعەکان و پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتیەکی گەورەی لیستە شیعیەکان لەژێر ناونیشانی (ھاوپەیمانی نیشتیمانی).
رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە نەگەیشتنە ھاوپەیمانی لایەنە براوە شیعیەکان سەرەکیەکان بەتایبەت (سائیرون و فەتح و نەسر و دەولەتی قانون و تەیاری حیکمە) وای کردووە کوتلە کوردی و سوننیەکان کێبڕکێ دەستپێکەن بۆ ئەوەی کامیان بتوانن لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی شیعەکان گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی پێکبھێنن.
شەرقولئەوسەت نوسیویەتیشی ” دوو حیزبە سەرەکیەکەی کوردستان پارتی و یەکێتی گفتوگۆکانیان بەردەوامە بەمەبەستی یەک ھەڵوێستیەکان بۆ بەغدا، بەڵام تاکو ئێستا لەسەر چەند پرسێک بۆچونی جیاوازیان ھەیە بەتایبەت سەرۆکایەتی کۆمار و نەگەیشتونەتە خاڵی ھاوبەش”