ستاندەر
ئەمرۆ لە باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیا لە لە پایتەختی ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خواردو بەوەش ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار چوە قۆناغی جێبەجێکردنی سیستمی سەرۆکایەتییەوە کە لەدامەزراندنی کۆماری تورکیاوە تا ئێستا سیستمی پەرلەمانی لەو وڵاتە فەرمانڕەوایە.
لەھەڵبژاردنەکەی ٢٤ی حوزەیرانی رابردودا ئەردۆغان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا پلەی یەکەمی بەدەستھێناو جارێکی دیکە بوەوە بە سەرۆک کۆمار.