پارتی لە سلێمانی ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان بایکۆت دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

زۆزگ مەحمود نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەست لە سلێمانی رایگەیاند، ئەوان پرۆسەی ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە “شەفاف نابینن”، بۆیە بڕیاری بایکۆتکردنی پرۆسەکەیانداوە.

زۆزگ مەحمەد لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، چەند داواکارییەکیان لەکۆمسیۆن ھەبووە، بۆ ئەژماری دەستی دەنگەکان، بەڵام کۆمسیۆن داواکەی جێبەجێنەکردووە، کە ئەوەش نیگەرانی ئێمەو لایەنەکانی تریشی لێکەوتووەتەوە.
پێشتر گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی و بزوتنەوەی ئیسلامی و شیوعی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.