ستاندەر
ئەمڕؤ سێیشەممە 10/7/2018 پێگەی “بغداد الیوم” نهێنی سەردانەكەی برێت مەكۆرگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكای ئاشكرا كرد لەهەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە مەكۆرگ بەنیازە هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی یەكبخات بە دەسەڵات وحزبە نارازیەكانەوە.
هەمان سەرچاوە رایگەیاند: مەكۆرگ كۆبۆتەوە لەگەڵ مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ولەبەرنامەی دایە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی وحزبە نارازیەكانیش كۆبێتەوە.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرای كردوە: هەندێك لە حزبە ناڕازیەكانی كوردستان تارادەیەك نەرمیان پێوە دیارە بۆ دایەڵۆگ بەتایبەتی دوای ئەوەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان نا روونی پێوە دیاربوو.
چاودێرێكیش پێی وایە ئەمریكا بەنیازە بەچەند پۆستێكی گرنگ لە بەغدا تەعویز وقەرەبووی حزبە نارازیەكان بكاتەوە لەبری دەنگەدزراوەكانیان.