ستاندەر نهێنی دامەزراندنی ١٠٠ سەد کەس لە دەڤەری ڕاپەرین لە لایەن مەڵبەندی ٢٤ یەکێتیەوە ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

 

ستاندەر: سەلمان کۆچەری
لە بەڕێوبەرایەری شارەوانیەکانی راپەڕێن لەو مانگەدا ١٠٠ سەد کەس بە لەقەبی جیاواز و بە تەسکیەی مەڵبەندی ٢٤ ی.ن.ک بە ناوی پاککەوەرە دامەزراون دواتر لەقەب و میلاکیان گۆڕدراوەو گواستراونەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەکان.
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر ئەو ١٠٠ سەد کەسە زۆریان لە دەست رۆیشتووەکانی دەڤەرەکەن لەماوەی ٢٤ کاژێردا و بەبڕیاری مەلبەندی ی.ن.ک لە ناوچەکەدا دامەزراون کە تێیدا هەیە هێشتا قۆناغی چواری زانکۆی تەواو نەکردووە, بەشێکیش لەو دامەزراوانە کەسوکاری خاون کۆمپانیاو کەرتە تایبەت و دەوڵەمەندە گەورەکانن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرپرسی ئیدارەی راپەرین هیوا قەرەنی ئاگاداری ئەو دامەزراندنانە نەبووە لە لێدوانێکدا بۆ ستاندەر وتی: ئەو کەسانە لە لایەن ئێمەو بەئاگایی ئیدارەوە دانەمەزراون .
بەرێوبەری شارەوانیەکانی راپەڕین ئاوارە کوێخا علی دەڵێت ئەو کەسانە پاسەوانی ڕیگاکان بوون و ئێمە دوامان کردوون کە بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەمان بگوازرێنەوە ئەمە لەکاتێکدایە زۆرێک لە دامەزراوەکان هێشتا خویندکارن و هەشیانە ئەمساڵ زانکۆی تەواو کردووە.
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کۆی گشتی دامەزراوەکان لە پارێزگای سلێمانی ٤٠٠ کەس بووە کە ١٠٠ کەسیان لە دەڤەری بیتوێن و پشدەرەوە بە تەسکیەی یەکێتی دامەزراون لە کاتێکدا هەر لەو بەڕێوبەرایەتیەدا ٦٠٠ کەس سیڤیان بۆ دامەزراندن هەبووە و بە هەزاران کەسی بەتواناو تەخروجیش ساڵانە سیڤی پڕ دەکەنەوەو دانامەزرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.