کوردستان لە نێوان جۆری ھێزەکان “ھێزی نەرم فۆرمێکی تری ھێز “

لەلایەن ستاندار Posted on 468 جار بینراوە

شەیما نامیق
ھێز بریتیە لە توانای کاریگە ری دروستکرن لە سەر ئەوانی تر بۆ گە یشتن بە مەبەست و ئامانجە کان, ئە و ھێزە ی کاریگە ر دروستکردنە ش یە ک جۆر نیە و دابە شی چە ند جۆریک دە بێت ئە وانیش (ھێزی نە رم soft power- ھێزی رە ق hard power) لە ئێستاشدا فۆرمێکی تری نوێی ھێز ھە یە کە پێکدێت لە تێکە لکردنی ئە و دوو جۆرە ی ھێز ( ھێزی زیرە ک- smart power) .
لێرە دا دە پرسین ھێزی نە رم چیە؟ ریشە ی مێژووی ئە م چە مکە بۆ کە ی دە گە رێتە وە؟ رە گە زە سە رە کی و پێکھینە رە کانی ھێزی نە رم چین؟ جیاوازی چیە لە گە ل ھێزی رەق ؟ئا یا ھە رێمی کوردستان دە توانێ کام فۆرم و شێوە ی ھێز تبنی بکات؟
ھێزی نە رم واتە بە دیھێنەنانی ئامانجە کان و توانای بەدەستھێنانی ئەوەی دەتەوێ لە رێگای سە رنجراکێشان و(اغرا) کردنە وە لە بری بە کارھێننی ئامرە زاکانی زۆر لێکردن، روونتر ھێزی نە رم ئاماژە یە بە سە رمایە و بونیادە ومە عنە وی و رۆحیە کانی میللە تێک لە چوارچێوە ی بە ھاو بیروباوە رو شێوە ی ژیان و مێژوو شارستانی و رێزگرتن لە بە ھاکانی مرۆڤ و ئە دە ب وھونە ر.
لە بە رامبە ردا ھێزی رە ق بە و شێوە ھێزە دە گوترێ کە سیاسە تی دە رە وە ی وڵات لە رێگە ی لە رێگای پیادە کردنی ئامرازە ئە منی و سەربازییەکان وگوشارەئابورییەکان، بە رێوە دە باو ئەولە وییەت بەمیکانزمە سەربازییە کان دەدات لە رێگەی (ژمارە ی ئە رتە ش، چە کوچۆل،ژمارە ی تانک و تۆپ و فرۆکە ی جە نگی…)
ھێزی نەرم بەوە دەناسرێتەوە کە کاریگەری و ئەفیکت دە کات بە شێوە یە کی لە سە رخۆ و پلەبەپلە یان درێژمە ودایە ،بەبێ ئە وەی کاریگە ری لێکراو ھەست بە ھیچ ھێزو ناچارییە ک بکات بە لکو بە د لخوازی خۆی؛کاریگە ر وتە سلیم دەبێت، بە لام ھێزی رەق زیاتر بە ستراوە تە وە بە وئامانجانە ی کە دە ولە ت نیازی راستە وخۆ و خێرای بە دە ستھێنانیانی ھە یە .
(جوزیف نای) زانای سیاسی ئە مە ریکی لە سالی ١٩٩٠بۆ یە کە مجار ئە م چە مکە ی ھێزی بەکارھێنا، لە سالی٢٠٠٤ کتێبێکی لە م بارە وە لە ژێر ناوی( ھێزی نە رم – ئامرازە کانی سە رکە وتن لە سیاسە تی جیھانیدا) دە رکرد.
دبلۆماسی گشتی ، مە عریفە ناسی و زانست، سینە ماو ھونە ر بە گشتی،وە رزش و راگە یاندن و ستایلی جل و بە رگ و جۆری خواردن، رە گە زە سە رە کیە کانی ھێزی نە رمن.
بە دە ربرێنێکی تر ھێزی نە رم لە سێ کۆلە کە پێک دێت( شارستانی و کە لتور- بە ھا سیاسیە کان – سیاسە تی دە رە وە ،کاتێک ولات سیاسە تێکی ئە خلاقیانە و شە ریفانە تبنی دەکات).
بێگومان کاتێک باس لە ھێزی نە رم دە کرێت ناتوانین باسی ولاتە یە کگرتوە کانی ئە مریکا نە کە ین کە وە ک گە ورە ترین ولات لە رووی بە ھرە مە ندبوون لە رەگەزەکانی ھێزی نە رم دە ردە کە وێت (ھۆلیود ،ھارفارد، ماکدونالد،بە رنامە کانی مایکرۆسۆفت ، بەھاو پرە نسپە ی لیبرالیە کان ، ئە نجلینا جولی و برادبێت ) لە دیارترین نمونە کانی ھێزی نە رمن و ئیمە یج و بە ھاکانی کۆمەلگای ئە مریکی بۆ دونیای دە رە وە دە گوازنە وە و کاریگەری دروست دە کە ن بە جۆرێک میللە تان و نە تە وە کانی تر بە م بە ھایانە سە رسام دە کە ن تادە گاتە رادە ی چاولێکردنە وە.
نمونە یە کی تری دیاری جێبە جێکردنی سیاسە تی ھێزی نە رم تورکیایە کە لە رێگای دراماو ئیبراھم تاتڵس وشاشە کانە وە ھە میشە ھە لی داوە لە ھە ناوی کۆمە ڵگەی کوردی تواجدی ھە بێت و ھێدی ھێی شۆرببێتە وە تاوە کو مارکە تورکیە کان و شوێنە گە شتیاریە کانی ئە ستنبولمان نیشان بدات ، واتا سیاسە تێکی کەلتوری و بازرگانی و سیاسی لە پشت ئە م ئاراستە کردنە زۆرە ی دراما تورکیە کان ھەیە .
ھە روە ھا گە یشتنی یە کە م مانگی دە ستکردی روس بۆ سە رمانگ،ت سە مای بالی و،اورکسترای روسی ، تۆپێ پێ لە ئە وروپا و ، بە پرۆگرام بوون و پێشکە وتنی تە کنە ڵۆجیای ژاپۆن ھە موو ئە مانە ھێزی نە رمن بۆ ولاتە کانیان و قابلیە تی کاریگە ری دروستکرنیان لە سە ر نە تە وە کای تر ھە یە.

ھە رێمی کوردستان لە ھاوکێشە ی نێوان ئە وو دووجۆرە ی ھێزدا واباشترە تبنی و پیادەی ھێزی نە رم بکات ،چونکە ھەرێمی کوردستان ھاوسێی زۆر بە ھێزی ھە یە و ناتوانێ ملمڵانێی سە ربازی ئە وان بکات ، بۆیە واباشترە کوردستان نمونە و مۆدێلێکی تایبە تی نە رمە ھێز نیشان بدات و ئیمە یج وبە ھا کەلتورییە کان ئیکسپۆرت بکات ئە مە ش لە رێگە ی
(پێشکە شکردنی سیستە مێکی سیاسی کراوە ودە زگامە ند ،کایە ی دیموکراسی ،رێزگرتنی بە ھاو مافە کانی مرۆڤ ، گە شە دان بە بە دیاردەی پێکە وە ژیانی کە مە نە تە وە و ئاینیە کان، ناساندن و بە جیھانیکردنی کارە ساتە کانی ئە نفال و ھە لبجە لە پێناو کاریگە ری دروستکرن و راکێشانی سۆزی جیھان ، دە کرێ بە ختیار عە لی لە بواری ئە دە ب و نوسین وە ک نوسە رێک کە سنورە لۆکالیە کانی برییوە و بە رگی یونڤێرسالبونی بە بە رداکردوە توخمێکی گرنگێ ھێزی نە رمی کوردی بێت
لە گە ل ئە وە شدا نە رمە ھێزبوونی ھە رێمی کوردستان واتای ئە وە نیە کە بایە خ بە بواری بە رگری و سە ربازی نە دات چونکە ھە رێم کە وتوتە ناوچە یە کی جیۆپۆلە تیکی ئالۆز و ستراتیجی و کێشە لە سە ر بۆیە پێویستە لە پێناو و بە گری و لە کاتی بوونی ھە ر ھە رە شە یە کی راستە وخۆ ھێزی بە رگریکردن و پاراستنی خۆی ھە بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.