بڕیاری پەڕلەمان و مەحکەمەی ئیتیحادیش بووە شکلی

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

دوور خستنەوەی کیانە سیاسیەکان لە چاودێری کردن لە هەژمارکردنی دەستی ، لە گەڵ ئیکتفا کردن بە ۱٠٪ ی هەژمار کردن ، پێچەوانەی بڕیاری پەڕلەمان و دادگای ئیتیحادیەو زیاتر دەچێتە خانەی دڵخۆشکردنی وڵاتانی ئەقلیمی و خاوەن تەزویرەکان و پێشیەوە پڕۆسەکە دوو ئەوەندەی تر ڵێڵ دەکات . دیاریشە کە هەموو هەولەکانی ئێران زیاتر بۆ ئەوەیە کە تەزویر چیەکان لە ناو یەک بەرە کۆکاتەوەو ببن بە خاوەنی زۆرترین دەسەڵات لە حکومەتی دادێی عیراق . ئەمەریکاو تا ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووەو دیاریش نیە پەرچەکرداری بۆ ئەو دەست تێوەردانەی ئێرانی چۆنچۆنی دەبێت . دەنگ و باسەکانیش وەها خۆیان بەدەر دەخەن کە پارتی چاوی خستۆتە سەر پشکی سەرۆک کۆمار . خۆ دەبێت لەو بەدەست هێنانە یەکیەتی ڕازی بکات بە پۆستی سەرۆکی حکومەتی بەناو هەرێم . هەنە دەڵێن ئەو پۆستە بۆ نێچیر دەبیت . دوا دەنگوباسیش دەیبەنەوە بۆ مەسعود بارزانی . بە هەموو حالەتەکان ئەگەر دەنگە دزراوەکان نەگەڕانەوە بۆ خاوەنەکانیان ، و پەڕلەمان و حکومەتیش بەو دەنگە وەدەست هاتوانە حیساب بکرێ . ئەو چوار ساڵەش بڕۆ بۆ نائارامی و نا ئیستقراری سیاسی .

داعشیش و بە گوێرەی دەنگ و باسەکان خەریکی وەخۆ کەوتنەوەیەو دەشڵێن حەشد زنجیرە چیای حەمرینی چۆل کردووەو داعشیش خشکەی کردووە بۆ دەوروبەری مەخمورو کەرکوک و دەشڵێن شانەی نوستویان لە ناو شاری کەرکوک هەیە . پێش دەچێ ئەو ئەژمار کردنەوە شکلیە بە ڕێکەوتنی نێوانی ئێران و لایەنە تەزویریەکان بێت بەوەی ئەگەر لە گەڵ خەتی ئێران بن ، چاو لە تەزویرکردنەکانتان دەپۆشرێ . ئەمەریکیەکان و ساڵێک بەر لە ئێستا و هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئەوە بوو کە حەیدەر عەبادی ببیتە سەرۆکی حکومەت و هەوڵی زۆریشیان دا سەدر لە خەتی ئێران دوورکەنەوەو لە خۆیان نزیک بیتەوە .

بەڵام ئەو ڕێکەوتنەی کە لە گەڵ هادی عامری سەرۆکی حەشد بە موبارەکی ئێران کردیان ، پێچەوانەی خوازیارەکان بوو و ئەگەر سەربگرێ سەرلەبن پڕۆسەی سیاسی لە عیراق پێچەوانەی ویستی ئەمەریکیەکانەوە دەبی . قسەیەکیش هەیە وەک بڵێن ئێرانیەکان نیازی ئەوەیان نیە بە تەواوی ئەمەریکیەکان بێ بایەخ کەن چونکە دەزانن بۆیان سەر ناگرێ واتە لە گەڵ ئەوەن حەیدەر عەبادی دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی حکومەت بەڵام بە دەسەڵاتی زۆریەوە نا . یانی هەمان تەوافقی حکومەتی پێشوو لە نێوان خۆیان و ئەمەریکا دووبارە بکەنەوە . بەڵام لێدوانەکانی ئەمەریکی لە دژی ئێران و حەشدی شیعی وامان پێ ناڵێ کە ئەمەریکیەکان ئەوجارە تەوافوق لە گەڵ ئێران بکەن .

ئەدی ئەگەر گەمارۆی ئابووری ئەمەریکا لە سەر ئێران بخرێتە واری کرداریەوە ، چی دەبێت . کە پارتی دەچێتە ناو خەتی ئێرانی لە مەڕ تەشکیلی حکومەتی نوێوە ، هەڵبەتە دەبێ گلۆپی سەوزی تورکی بۆ پێکرابێ کە دەکاتە گلۆپی دژەکوردی باکورو ڕۆژئاواو نزیک بوونەوەی تورکیاو ئێران . ئیدی لێرەش ئەمەریکا قسەی دەبی . حکومەتی بەناو هەرێمیش واتە حکومەتی دوو زڕ برا بێ گیرو گرفت نابن . قەیرانی ئابووری و بێکاری و چارەگە مووچە لە لایەک و کەم کردنەوەی بەشی هەرێم لە ۱۷٪ وە بۆ کەمتر لە ۱۲٪ و گوشاری تورکیاو کۆمپانیە بیانیەکان و قەرزەکانی تریان کە خۆی لە ۳٠ ملیار دۆلار دەدا لە لای ترەوە هەندەی تر گیرو گرفتی ئەو دوو زڕ برایە ئاڵۆز تر دەکات . تا ئێستا ئەوان درزیان لە یەکنەبوونی بەرەی موعارەزە وەر گرتووە . ناشزانرێ دواتر کارەکەیان چۆنچۆنی راهی دەکرێن .

موعارەزە یەک دەگرن یان وەک ئێستا بە پچڕ پچڕی دەمێننەوە . پارتیش بە بەخشینەوەی پارەو ئیمتیاز بۆ حیزب و کەسە باڵاکانی حیزبەکان ، زیرەکن . کە گەڵە کۆمەکێ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی و شوعی و ئیدی و ئیدیشی هاتە سەر لە مەڕ بە پەڕلەمانی بوونی سیستەمی سیاسی لە هەرێم و درێژنەکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی بارزانی ، پارتی و بە دوایەوەو پاش پەکخستنی پەڕلەمان ، وردە وردە یەکگرتوو و شوعی و بزوتنەوەی هێنایە پاڵ خۆیەوەو دوا تر بۆ یەکیەتی دەستی پێ کرد . هی یەکیەتی هەر خۆی نەخزاندە ناو حیزب بەلکو خۆی خزاندە ناو کەسە بە دەسەلاتەکانی یەکیەتی و هەم ریسەکەی درێژنەکردنەوەکەو هەم ڕێکەوتنی یەکیەتی و گۆڕانی ، لە گۆڕان کردەوە خوری . ئیدی نازانین بۆ ئەو جارەش لە گەڵ بەرهەم و یەکگرتوو دووبارە دەکاتەوە یان نا و با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.