ھەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و زیان و سوددەکانی دەخرێتە روو ھەڵوێستی تورکیا لەو بارەیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

ستاندەر
لە ئێستا پرسی ھەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆتە بابەتی گفتوگۆ لە ناوەندە سیاسەکان و، فراکسیۆنی گۆڕانیش پرۆژەیەکی بۆ درێژکردنەوەی ھەڵپەساردنی سەرۆکایەتی ھەرێم پێشکەشکردووە تا ئەو بابەتە لە دەستور یەکلا دەکرێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچونی بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر کە لە ماوەی داھاتوو بڵاویدەکاتەوە ھێشتنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ ئەو قۆناغە گرنگە و، پێی وایە بە نەمانی سەرۆکایەتی ھەرێم ئاستی ھەرێم لە دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی لە سیاسیەوە بۆ ئیداری دادەبەزێت وەک زۆربەی ھەرێمە ئیداریەکان.
بەشی توێژینەوەی ستاندەر پێشی وایە ھەوڵێکی ئیقلیمی بەتایبەت لەلایەن تورکیا ھەیە بۆ ئەوەی فشار لەسەر پارتی دروستبکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و، پارتیش بەو پێیەی دوای ریفراندۆم سەرۆکی پێشووی ھەرێم دوچاری کۆمەڵێک فشار نێودەولەتی و ئیقلیمی و داخستنی مەلەف بۆتەوە ناتوانێ ئەو پۆستە وەرگرێتەوە لاری نابێ لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پۆستە.
ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پۆستە ھاوکات چەند سودێکی ھەیە لەوانە سیستەمی پەرلەمانی زیاتر دەچەسپێ و ھەژمونی سەر پەرلەمان لەرێی سەرۆکایەتی ھەرێم کەم دەبێتەوە و خەرجیەکی زۆری سەرۆکایەتی ھەرێمیش دەگەڕێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوانە بەشی توێژینەوەی ستاندەر پێی وایە مانەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ ئەو قۆناغەی کوردستان پێویستە، بەڵام بە فۆرمێکی نوێ ئیدارەی پۆستەکە بدرێـت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.