یەکێتی بێدەنگە – زانیاری لەبارەی ئەو سەرکردەیەی لای چاوش ئۆغلو نھینیەکانی درکاندوە

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد کە سەرکردەیەکی (ی ن ک)ھاتۆتە لای و ئاشکرای کردوە کە (پەکەکە زالە بەسەر سلیمانی و دەستیشی کەوتۆتە ناو یەکیتیو گۆرانیش ھاوکاری کردوون وھەموی دژی تورکیاو بارزانی ) چاودێران پێیان وایە ئەو ھەوالە زۆر مەترسیدارەو کەچی یەکێتی بیدەنگیشە ، ستاندەر لەسەرچاوەیەکی تایبەتی یەکیتی زانیاری زیاتر وەرگرت ،بە پیی ئەو سەرچاوەیە نزیکە بزانن ئەو سەرکردەیە کێیە ، ووتیشی ئەوسەرکردەیە ئەگەری ھەیە زیاترە لەوانە بێ کە لەحزبیکی تر نزیکن وھەر ئەو حزبەش ئەو سەرکردەی یەکیتی لەگەل خۆی بردۆتە لای چاوشئۆغلۆ ..بەلام ئەو سەرچاوەیە بیئومیدی خۆی نیشاندا لەھەر سزایەک کە ڕوبەروی ئەو کەسە بکرێتەوە لە حاڵەتی ساغبونەوەی زانیاریەکان وگوتی : دەبیت کۆنگرە بکەین خۆمان لەو سەرکردانە رزگاربکەین کە پۆستیان لەناو یەکیتیەو کار بۆحزبی ترو دەوڵەتی تر دەکەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.