ستاندەر
جورج بیرو جێگری بەڕپرسی مەکتەبی لێپرسینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا کە بەرپرسی لێکۆڵینەوەی بووە لە سەدام حسێن سەرۆک کۆماری کۆچکردوی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی “سی بی إس” کە لەساڵی ۲۰۰٨ ئەنجامدراوە ڕایگەیاندووە لەکاتی لێکۆڵینەوە، سەدام حسێن وتویەتی خوێندنەوەی نادروستم بۆ جۆرج بۆشی کور کرد بڕوام وانەبوو کە ئەمریکا هێرشی زەمینی بۆسەر عێراق ئەنجامدەدات.
هەروەها بیرۆ وتویەتی کە سەدام لەکاتی لێکۆڵینەوە وتی بەهەڵە خوێندنەوەم بۆ نییەتی جۆرج بۆش کرد پێموابوو کە تەنها هێرشی ئاسمانی ئەنجامدەدەن هاوشێوەی هێرشە ئاسمانییە چوار ڕۆژیەکەی ساڵی ۱۹۹٨.