ستاندەر
ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرەی خواروی عێراق دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران داوای سەرەتایترین مافەکانیان دەکەن کەخۆی دەبینێتەوە لە ئاوی پاکی خواردنەوە و کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەی بێ‌کاری و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی تر.
پارێزگای بەسرە بەپایتەختی ئابووری عێراق ناسراوە بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی عێراق لەڕێگای فرۆشتنی نەوتی ئەو شارەوە دەستی دەکەوێت. زانیاریەکان باس لەوەدەکەن ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر شانی به‌سڕه دامه‌زراوه، ۹٥% نه‌وتی عێراق له‌وێوه به‌رهه‌م دێت، له ۲۰۰۳ تا ئێستا به ته‌نها نزیكه‌ی ترلیۆنێك دۆلار داهاتی هه‌بووه، له‌و پاره‌یه‌ش زیاتر له ۱۰۰ ملیار دۆلاری له رێی ۱۷% هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بەهۆی ئەو پێگە بەهێزە ئابووریەی بەسڕە هەیەتی وایکردووە حکومەت و دەسەڵاتدارانی بەغدا زوو بێنە سەرخەت و داوای بەپەلە چارەسەرکردنی کەموکورتیەکانی ئەو پارێزگایە بکەن .
فواد معسوم سەرۆک کۆماری عێراق بەهۆی کوژرانی خۆپیشاندەرێک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هەر بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌په‌له پروزێ له برۆكسله‌وه گه‌یشته به‌سره ، بڕیاری دامه‌زراندنی ۱۰ هه‌زار گه‌نج دا‌و ، بڕیاری باشكردنی كاره‌با و خستنه‌وه گه‌ڕی كارگه و كارخانه‌كان داوه ،جگەلەوەی بڕیاری دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌سره داوه. بەڵام ئەو بەڵێنانە نەبونەتە هۆی کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکان و خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی ٦ خاڵیان كردووه کەخۆیدەبینێتەوە لە (هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارله‌مان و دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی یان سه‌رۆكایه‌تی، كاره‌بای ۲٤ کاتژمێری،ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌و دابین كردنی ئاو بۆ كشت و كاڵ، رێكخستنی خۆاكی بایه‌عی مانگانه‌و وه‌ك پێش ۲۰۰۳ لێكردنی،دابین كردنی پێویستیه‌كانی مناڵ له خێزاندا، خستنه‌وه گه‌ڕی كارگه‌و كارخانه‌كان) جێگای باسە ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچونی نوێژی هەینی عبدالمهدی کربەلایی نوێنەری سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان پشتیوانی خۆی بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەربڕی.
ئەوەی زۆر بۆتە جێی سەرنجی نوسەر و چاودێرانی کورد لەهەرێمی کوردستان ئەو بەدەمەوەهاتنەی حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراقە بۆ خواستی خۆپیشاندەران بەتایبەت هەڵوێستی سەرۆک کۆماری عێراق کە کوردە. بەشێک لەنوسەران باس لەوەدەکەن لەخۆپیشاندانە بەردەوامەکانی هەرێمی کوردستان کە خۆپیشاندەران داوای سەرەتایترین مافەکانیان دەکرد چەندین خۆپیشاندەر بەگولەی ئەنقەستی هێزە ئەمنیەکان دەبوونە قوربانی بەڵام سەرۆک کۆمار ئەوکات هیچ هەڵوێستێکی نەنواند تەنانەت بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکیش.