بۆ دورخستنەوەی ئەگەری خۆپیشاندانەکان لە ھەرێم حکومەت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕادەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

ستاندەر
بەھۆی فراوانبونی خۆپیشاندانەکانی لە باشور و ناوەراستی عێراق دەستی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عێراق بڕیاری راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی دا.
لە راگەیەنراوێکیش وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند داخستنەکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێـتەوە.
چاودێران پێیان وایە داخستنی تۆڕەکان لە ھەرێم پەیوەندی بەترسی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ھەیە لە پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان بۆ پارێزگاکانی ھەرێم، چونکە دەتوانرا ھەرێم پابەندی ئەو بریارە نەبێت و ئیلزامی نیە، بەبروای چاودێران بەو پێیەی ئەو کێشانەی کە خۆپیشاندەران لەو ناوچانە خستویانەتە ڕوو بە زیادەوە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کە کێشەی گەندەڵی و نەبونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانە و بێ کاریە و، لە ھەرێمی کوردستان کێشەی برین و دواکەوتنی موچەش ھەیە.
لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیش ھاوڵاتیانی ھەرێم پشیتوانی خۆیان بۆ داواکاری خۆپیشاندەرانی ناوەراست و خواروی عێراق دەربڕی و، پێیان وابو داواکاریەکان ڕەوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.