شێرزاد شێخانى
له‌وه ئه‌چێ له‌مڕۆژانه‌دا جارێكيتر پرسى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عيراق بخزێته نێو دانوستان‌و گفتوگۆكانى لايه‌نه سياسييه‌كانه‌وه ، به‌تايبه‌تيش له‌نێوان يه‌كێتى وپارتيدا ، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چن كه ئه‌م پۆسته جارێكتريش بدرێته‌وه به كورد‌و ، له‌كورديش جۆرێك له‌سازان هه‌يه به‌ر يه‌كێتى بكه‌وێته‌وه . پێشموانيه پارتى چاوى له‌م پۆسته بێت ، ئه‌گه‌ر چى چه‌ند جارێك له‌ميدياكانييه‌وه باسى ئه‌و پۆسته‌يان كردوه بۆ خۆيان . به‌تايبه‌ت هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانى پارتى ته‌نانه‌ت باسيان له‌ناوى كانديده‌كانى خۆشيان كردوه بۆ ئه‌م پۆسته وه‌كو ( فوئاد حوسێن وفازل ميرانى ) جگه له‌هه‌ندێ ناوى تريش له‌ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتييان ده‌ستنيشان كردوه گوايه پشتگييرى ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ، به‌ڵام من پێموايه ئه‌و هه‌واڵانه ته‌نها بۆ ته‌شويش كردنه له‌سه‌ر كانديدا‌نى ئه‌م پۆسته كه تاكو ئێستا دوانيان به‌فه‌رمى ئه‌وراقى كانديدبونيان پێشكه‌ش به سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كردوه ئه‌وانيش هه‌ردو به‌ڕێزان ( دكتۆر له‌تيف ره‌شيد و دكتۆر محمه‌د سابير ) ه .
له‌لاى خۆشيانه‌وه به‌شێك له‌لايه‌نه سياسييه‌كان ته‌نانه‌ت خودى هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتيش هه‌وڵێكى بێ ئه‌نجاميان دا بۆ كانديدكردنى به‌رهه‌م صالح بۆ ئه‌و پۆسته‌ى كه ساڵانێكه خه‌ونى پێوه ئه‌بينێت ، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ش شكستى هێنا ، چونكه نه پارتى ئاماده‌يه ته‌زحييه به په‌يوه‌نده‌يه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى بدات له‌پێناو سه‌رخستنى به‌رهه‌م ، له‌كاتێكدا ئێستا كرانه‌وه‌يه‌ك هه‌يه له‌په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى و به‌دوان به‌ره‌و رێكه‌وتنێكى تازه ئه‌چن له‌سه‌ر بنه‌ماى سازان وپاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌ردولا ، نه خودى به‌رهه‌م صالح و قه‌واره‌كه‌شى توانيان سه‌ركه‌وتنێكى وا به‌ده‌ست بێنن كه بتوانن قه‌ناعه‌ت به‌لايه‌نى تر بكه‌ن بۆ پشتگييرى كردنيان، ئه‌وه بو به‌رهه‌م و قه‌واره‌كه‌ى تووشى شكستێكى زۆر گه‌وره بون له‌هه‌ڵبرژادنه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى په‌رله‌مانى عيراق ، تا راده‌يه‌ك جولانه‌وه‌يه‌كى بچووكى ته‌مه‌ن دوو مانگه‌ى سه‌رۆكى كۆمپانيايه‌ك توانى دوو به‌قه‌ده‌ر كورسييه‌كانى ئه‌و ده‌نگ بێنێ ، به‌مه‌ش شتێكى زۆر نامه‌نتقيى و ناماقووڵيشه كانديدێك به دوو كورسى په‌رله‌مانه‌وه پۆستێكى باڵاى سيادى وه‌كو پۆستى سه‌ركۆمارى ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست بێنێ ، ره‌نگه ببێته شه‌رمه‌زارى و شووره‌ييه‌كى زۆر گه‌وره‌ش بۆ سه‌رتاپاى پرۆسه‌ى سياسى له‌عيراقدا .
شاراوه نيه كانديدبونى دوو كه‌سايه‌تى نزيك له‌بنه‌ماڵه‌ى سه‌رۆكى كۆچكردوو به‌رێز مام جه‌لال ، جۆرێك له‌ئيحراجى بۆ خودى ئه‌و دوو كانديده‌ش دروست كردوه ، به‌تايبه‌ت هه‌ردوكيان شايسته‌ى ئه‌و پۆسته‌ن و شاره‌زايى باشيشيان هه‌يه له‌به‌ڕێوه‌بردنى پۆسته‌كه به حوكمى ئه‌وه‌ى ساڵانێكى دوورودرێژ له‌ته‌ك مام جه‌لال كاريان كردوه‌و شتى زۆرى لێ فێر بونه . ره‌نگه ئيحراجييه‌كه سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيش بگرێته‌وه ، به‌ڵام من پێموانيه ئه‌مه كێشه‌يه‌كى گه‌وره بێت ، چونكه له‌خولى رابردوودا وه‌كو ئێستا چه‌ندين كانديدى يه‌كێتى هه‌بون بۆ ئه‌م پۆسته له‌دواى نه‌خۆشكه‌وتنى مامى گه‌وره. ئه‌وه‌بو هه‌ر له‌خولى پێشوودا سێ كه‌سايه‌تى ناو يه‌كێتى خۆيان بۆ پۆسته‌كه كانديد كرد ، ئه‌وانيش ( دكتۆر فوئاد مه‌عسوم و به‌رهه‌م صالح ونه‌جمه‌دين كه‌ريم ) بون، با ئه‌مجاره‌ش دوو كانديد هه‌بێت ، هه‌ردوكيان وه‌كو كانديدى يه‌كێتى بچنه ناو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه و برياريش با له‌لاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا بێت .
پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عيراق به ئيستحقاقى نه‌ته‌وه‌يى مافى كورده ، له‌ناو كورديش ئيستحقاقى يه‌كێتييه ، چونكه ناكرێ ته‌نها يه‌ك حزب هه‌مو پۆسته سيادييه‌كانى عيراق وهه‌رێمى كوردستانى به‌ده‌سته‌وه بێت ، پارتى كه ساڵانێك پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى به‌ده‌سته‌وه بوه، ئاسان نيه پۆسته‌كه‌ى به‌غداش بگرێته ده‌ستو لايه‌نه‌كانى تر ئاوت بكات . ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێك پارتى به‌جيددى چاوى له‌و پۆسته‌ى به‌غدا بێت ، ئه‌بێ ده‌ستبه‌ردارى پۆسته سيادييه‌كانى هه‌رێم بێت . چونكه راسته پێشتر به‌پێى رێكه‌وتنى جه‌نتلمانى نێوان به‌ڕيزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود ، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم بوه ، به‌ڵام ئێستا به‌واقيع پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ر به پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه ، به‌حوكمى ئه‌وه‌ى هه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ، هه‌ميش ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى داهاتو پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێميش زيندوو بكه‌نه‌وه. پارتى ته‌نها دوو رێگاى له‌پێشه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئه‌م واقيعه‌دا، يان ئه‌وه‌تا به‌رێكه‌وتن و سازان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى پشتگييرى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته بكات بۆ يه‌كێتى ، يان ئه‌وه‌تا ئه‌بێ حيسابى ئه‌وه بكات له‌داهاتوودا يه‌كێتيش ئازاده بكه‌وێته ململانێ له‌گه‌ڵيدا له‌سه‌ر هه‌ردوو پۆسته داهاتووه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم وبه‌خودى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێميشه‌وه . له‌م وه‌زعه سياسييه ئاڵۆزه‌ى عيراق و، هه‌وڵى هه‌ندێ لايه‌نى سياسى شيعه‌و سوننه‌ى عيراق بۆ په‌راوێزخستنى رۆڵى كورد و، ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ى جيدديش هه‌يه له‌سه‌ر ده‌سكه‌وتو مافه ده‌ستووريه‌كانى كورد ،
به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى ميلله‌ته‌كه‌مان له‌وه‌دا چڕ ئه‌بێته‌وه كه پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عيراق جارێكىتر بدرێته‌وه كورد ، بۆيه پێويسته سه‌ركردايه‌تى پارتى ناكۆكييه لاوه‌كييه‌كانى بخاته لايه‌كه‌وه‌و به جيددى هه‌وڵبدات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پۆسته‌كه بۆ كورد ، ئه‌گه‌ر چى به‌حوكمى ده‌ستوورى عيراق پۆسته‌كه پرۆتۆكۆڵييه، به‌ڵام كاريگه‌رى زۆر گه‌وره‌ى هه‌يه له‌سه‌ر ئاستى پرۆسه‌ى سياسى عيراق و ، بوونى كورديش وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى گرنگى عيراق ده‌سه‌لمێنێ و ، ده‌بێته هانده‌رێكى باشيش بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى سياسى له‌نێوان كورد‌و پێكهاته‌كانى عيراقدا به‌ره‌و چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و گێرانه‌وه‌ى رۆڵى كاريگه‌رى كورد له‌سه‌ر ئاستى عيراقدا.