لەتبوونی ویژدان

لەلایەن ستاندار Posted on 1060 جار بینراوە

ئیسماعیل خالید

لەڕاستیدا هیچ کەسێک نییە ویژدانی نەبێت ویژدان وەک کەسایەتی لەهەموو مرۆڤێکدا هەیە بەڵام لەو ئاڕاستەیەدا جیاوازە کە ئاڕاستەی دەکات.
گومانی تێدانییە ئەو ماڵ وێرانیەی بەسەر هەر
نەتەوەیەکدا هاتبێت لەئەنجامی دوو جۆر ویژدانییەوەیە ،یەکەمیان ویژدانی دەسەڵات دارەکان و دووەمیان ویژدانی ڕۆلەکانی نیشتیمانە.ئەم لەت بوونە لەویژدانی کۆمەلایەتیدا،وای لە دەسەلاتدارەکان کردووە کە زووڵم و ستەم لە خەلکە بێ دەرەتانەکان بکەن لەئەنجامیشدا توشی هەلگەڕانەوەبن لە لایەن ڕۆڵه ستەم دیدەکانی نیشتیمانەوە.
کوردستان لەم ڕووەوە توشی ئەم بەڵاگەوره نگریسە کۆمەلایەتییە بووە، وەنەبی ئەم بەڵایە بەر هەمی شەوڕۆژێک بیت بەڵکو ئەمە ڕەگوڕیشەی لەمێژینەی هەیە کە بەدریژای بیست و حەوت سالی ڕابردوو بەردەوامی هەیە ئەم جیاوازییە لەدوجوری ویژدان وای کردووە کەکەلینی گەورە بکەویتە نیێوان خەلک و دەسەلاتەوە،
ئەگەر لە ولاتیک لەولاتەکانی ئەوروپا سندوقیک دابنری بۆ هاوکاری وکۆمەککردنی توش بوانی نەخۆشی (شێر پەنجە) ئەوا خەلک ئەوەندەی بەتەک کۆمەککردنی نەخۆشەکانەوەیە دووئەوەندەش خەم خۆری پاراستنی سندوقەکەیە.بەلام بەداخەوە لەکوردستان ئەبی بیر لەشوینیکی گونجاوبکریتەوە کەسندوقەکەی لیدابنرێ تاتاڵان نەکرێ.
ئەمە مانی ئەونەییە ئەو قوڕەی خەلکی کوردستانی لێ دروست کراوە جیاوازبیت لەخەلکانێکی ئەوروپی بەلکوهەمو خەلک لەبنەڕەتدا لەپیکهاتەی سروشدا وەک یەکن.
لەڕاستیدا جیاوازییەکە لەشۆکی ئاکارە کۆمەڵایەتیەکان و لەت بوونی ویژدانەوە سەری هەلداوە،
ئەو فەرمان ڕەواییەی کەدژایەتی ئاکاری میلەتەکەی بکات و وە ئەوگەلەی ئارەزوی ئەوەبکات هەلبیت لەدەست هەموو ئەو بڕیارو فەرمانانەی کە ئەم جۆرە فەرمان ڕەوایانە دەی کەن ئەمەش دەبێتە هۆی مل ملانیی چاکە خوازی و پالەوان بازی.
ئەو دەسەلات دارانەی کەبە هۆکاری بۆماوەی یان ئاینی یان کۆمەلایەی دەسەلات دەگرنە دەست وەک لەکوردستان نمونەیان زۆرە.
ئەم دەسەلات دارانە بەبێ هیچ ماندوو بونیک گەیشتونەتە بەرزترین پلەو پاییەی دەسەلات بەبێ هیچ بنەمایەکی لیهاتوی و شارەزایی ئەمە وایکردووە کەخۆی بەنوینەری گەل نەزانیت و بەئاشکرا بەخەلک بلین ئیوە وەعی بەکار هینانی کارەبا تان نییە کەچی لەبیری چۆتەوە ئەو کارەباییەی ئەو باسی دەکات وەک پیویست نییە بگرە هەر زۆر خراپیشە ،لەلایەکی تریشەوە گەلیش هەست بەوەناکات کە حوکمەت بۆبەرژەوەندی ئەو دروست بووەو بەرگری لەمافەکانی دەکات بەلکو لەزهنی خەلکدا بارگراوندیکی خراپ دروست ئەبی ئەویش ئەوە یە کە حوکمەت تەنها بو خزمەت کردنی دەسەلات دارەکانە.
بۆگەڕانەوەی متمانەو دروست بونی کۆمەلگەی یەک ویژدانی لە نیوان ڕۆلەکانی گەل و دەسەلات پیویسته ڕیگە بە کەسانی شارەزاو ئەکاد یمی بدریت بینە کایەی سیاسی و دەسەلات ئەویش بە ئەنجام دانی هەڵ بژارنیکی پاک و بیگەرد تا ئەو چەمکە مانی خۆی بدات بەدەستەوە کەدەلی (کەسی شیاو بۆ شوینی شیاو).وەگومانی تیدانییە هیزە دەرونییە کان و هاوارو نالەی زولم لیکراوەکان کەئەبن بەکردار ڕوو بکەنە هەر زالمیک لەناوی دەبن درەنگ بیت یان زوو کەلەناخی زولم لیکراو دروست بووە بەهۆی مل هۆری و گوی نەدان بەداواکاری و زولم کردن لە خەلکی بەش مەینەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.