فراكسیۆنێكی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات هەرێمی كوردستان بخرێتە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات هەرێمی كوردستان بخرێتە ژێر چاودێری “وصاية” نەتەوە یەكگرتوەكان.

هۆشیار عەبدوڵلا ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان وهەروەها ئەنجام نەدانی چاكسازی راستەقینە لەلایەن چینی سیاسی گەندەڵ لە عێراق وهەرێمی كوردستان داوا دەكات عێراق وكوردستان بخرێتە ژێر “وصاية” چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكان.

شایانی باسە بۆردی توێژینەوەی ستاندەر پێی وایە دەرچوونی بڕیارێكی لەم شێوەیە لە ئێستادا ئەستەمە؛ چونكە عێراق دەرچووە لە ژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتوە بەهۆی هەوڵی حزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لەعێراق بۆ گەڕانەوەی تەواوی سیادەی دەوڵەتی عێراقی بۆ خاك وئاسمان وئاوەكەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.