کارەکانی لیژنەی پێداچونەوە بەمووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆتایهات

لەلایەن ستاندار Posted on 480 جار بینراوە

ستاندەر

چەند مانگێک بەرلەئێستا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پلان دانان وبەدواداچون لێژنەیەکی تایبەتیان پێکهێنا بۆپێداچونەوە بەلیستی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەئامانجی جیاکردنەوەی کەسانی شایستە لەکەسانی ناشایستە کە لەسەر بنەمای مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و ولائی حزبی خزێنراونەتە نێو ئەو چینەو بەشێوەیەکی ناشایستە موچە وەردەگرن.

لیژنەکە بڕیاریدا ڕێژەی کەمئەندامی لە ٥۰٪ وە بەرزبکرێتەوە بۆ ٦٥٪ واتە هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت کە ڕێژەی کەم ئەندامیەکەی لە ٦٥٪ بەرەو سەرەوەیە موچەی پێدەدرێک کە پێشتر ڕێژەکە بە ٥۰٪ دیاریکرابوو.
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کە لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە ئێستا کارەکانی ئەو لیژنەیە بەکۆتایی هاتووە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و موچە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە (103623) کەمبۆتەوە بۆ (81111) کەس. کە بەپێی کارەکانی لیژنەکە بەو شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا دابەش بوون.

پارێزگای هەولێر:
ژمارەی تەواوی خاوەنپێداویستی تایبەت 37069
ئەوانەی نەچوون بۆ چاوپێکەوت 1257
ئەوانەی چوون بۆ چاوپێکەوتن 35812
ڕێژەی دەرچوو لەپشکنینەکە 30251
ڕێژەی دەرنەچوو لەپشکنینەکە 5561

پارێزگای سلێمانی:
ژمارەی تەواوی خاوەنپێداویستی تایبەت 29352
ئەوانەی نەچوون بۆ چاوپێکەوتن 4892
ئەوانەی چاوپێکەوتنەکەیان ئەنجامداوە 24460
ڕێژەی دەرچوو لەپشکنینەکە 20634
ڕێژەی دەرنەچوو لەپشکنینەکە 3826

پارێزگای دهۆک:
ژمارەی تەواوی خاوەنپێداویستی تایبەت23028 ئەوانەی نەچوون بۆ چاوپێکەوتن 410
ئەوانەی چوون بۆ چاوپێکەوتن 22618
ڕێژەی دەچوو لەپشکنینەکە 18214
ڕێژەی دەرنەچوو لەپشکنینەکە 4404

پارێزگای هەڵەبجە:
ژمارەی تەواوی خاوەنپێداویستی تایبەت7107
ئەوانەی نەچوون بۆ چاوپێکەوتن 204
ئەوانەی چوون بۆ چاوپێکەوتنەکە 6902
ڕێژەی دەچوو لە پشکنینەکە 6190
ڕێژەی دەرنەچوو لەپشکنینەکە 713

ئیدارەی گەرمیان:
ژمارەی تەواوی خاوەنپێداویستی تایبەت 7067 ئەوانەی نەچوون بۆ چاوپێکەوتن 147
ئەوانەی چوون بۆ چاوپێکەوتن 6920
ڕێژەی دەرچوو لەپشکنینەکە 5822
ڕێژەی دەرنەچوو لە پشکنینەکە 1098

کۆی گشتی
ـ ژمارەی خاوەن پێداویستی تایبەت بەر لە کارەکانی لیژنەکەی وەزارەت 103623
ـ ئەوانەی نەچوون بۆ چاوپێکەوتن 6910
ـ ئەوانەی چوون بۆ چاوپێکەوتن 96713
ـ ڕێژەی دەرنەچوو لە پشکنینەکە 15602
ـ ڕێژەی دەرچوو لەپشکنینەکە 81111

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.