یەکێتی لیستی کاندیدەکانی دیاریدەکات و ھەوڵەکانیشی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن بەردەوامە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەری فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، کە حیزبەکەی لەکاتی دیاریکراودا ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بەکۆمسیۆن بکات و ئامادەکرایەکانیان تەواو کردووە.

راشیگەیاندوە راستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکردووەو ئامادەکارییەکانیشی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی ھەیە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیاریەکان یەکێتی تاکو ئێستا لەگەڵ پارتی لە دانوستانە بۆ پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بەڵام پارتی رەزامەندی پیشان نەداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.