داوادەکرێت نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی دەستگیرکردنی چالاکە مەدەنیەکەی ھەولێر بێتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ شەممە کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی لەھەولێر لە ھەمبەر نادیاری چارەنووسی چالاکی مەدەنی (ھەڤرێست شوان) لەبەردەم بارەگاکەیدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا بێ دەنگی بشکێنێت لەپێناو زیاترکردنی فشارەکان بۆ ئازاد کردنی ناوبراو.
لەگردبونەوەکە لەلایەن چالاکانی مەدەنی بەیاننامەیەک خوێندرایەوە کە ئەوەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

رێگە مەدەن سەرکوتمان بکەن
بۆ / نەتەوەیەکگرتووەکان

وەک ئاشکرایە ھەوڵەکان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین لەھەرێمی کوردستان بەردەوامی ھەیەو ئەمەش بۆتە رێگر لەبەردەم بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەی کوردی، بۆ کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دیموکراسی.

دەمانەوێت پێتان رابگەیەنین کە چالاکوانی مەدەنی (ھەڤرێست شوان) زیاتر لە ھەفتەیەکە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە بەبێ ئەوەی ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی روون بێت، ئەمەش لەکاتێکدایە دەزگا ئەمنیەکان زۆرجار بەبیانوی جۆراو جۆر چالاکانی مەدەنی دەستگیردەکەن و بەم ھۆیەوە دۆخی دەنگی ئازاد و چالاکانی مەدەنی ناسروشتیەو بەردەوام لەمەترسیدان.

بۆیە داواتان لێدەکەین بەھانامانەوە بێن و رێگەنەدەن سەرکوتمان بکەن و بەرێگاکانی خۆتان دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان تێبگەیەنن کە بەم کارانە کۆمەڵگەی کوردی لە ھەنگاوی بەرەوپێشچوون بەرەو دیموکراسیەت دوادەکەوێـت و حوکمڕانی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوەو خزمەت بەتاکی کورد ناکات، بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمە ئەو داوایەتان لێدەکەین کە لەرۆژێکی وەکو ئەمڕۆداو نۆ ساڵ بەرلەئێستا رۆژنامەنوس (سۆرانی مامە حەمە) لەسەر کاری رۆژنامەنوسی ئازاد و ئازادی رادەربڕین تیرۆرکرا، ئەم تیرۆرەش تاکو ئێستا بەردەوامە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.