ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دوو پێشمەرگە ئەشکەنجە دەدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ھەوڵێک کە ماڵپەری (صوت العراق ) بڵاویکردۆتەوە لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە قەزای دوزخورماتوو دوو پێشمەرگە ڕووبەروی ئەشکەنجە و سوکایەتی پێکردن دەبنەوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنی عێراقی.
سایتەکە بڵاویکردۆتەوە کێشەکە ئەوکاتە دەستی پێکردووە کە داوای ناسنامە لەو دوو پێشمەرگەیە کراوە ئەوانیش ناسنامەی وەزارەتی پێشمەرگە پیشان دەدەن کە ئاڵای کوردستانی بەسەرەوەیە، ئەندامێکی ھێزە ئەمنیەکانیش لێی دەپرسێ ئەوە ئاڵای کوێیە، پێشمەرگەیەکیش دەڵێ کوردستان، دواتر دەستدەکەن بە قسەگوتن بە کوردستان و پێشمەرگە و لەوە گرژی دروستدەبێت و، ئەشکەنجەی دوو پێشمەرگەکە دەدەن.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا ھێزەکانی پێشمەرگە لەژێر دەسەڵاتی ھێزە عێراقیەکان ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدەن کە لەچەند رۆژی رابردوو تەنھا لە قەرەچوغ پێنج پێشمەرگە شەھیدبوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.