چی دەبینیت لە نێوان نەخۆشخانەی بەخشین و نەخۆشخانە زەبەلاحەکانی یەکێتی و پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 515 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری
نەخۆشخانەی بەخشین ناوەندێکی چارەسەری خێرخوازی خۆبەخشە و دەزگای بەخشین خاوەنەکەیەتی و بنەڕەتی دروستبوونی ئەو نەخۆشخانەیە بەخشین و سەدەقەی هاونیشتیمانیانە, سەرەرای ئەوەی نەخۆشخانەکە بۆتە ناوەندێکی هەلی کار و بەسەدان کەس لەسەر ئەو نەخۆشخانەیە دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانیشی لە ئاستی ستانداردی عالەمیدایە و ماڵێکە بۆ هەموو نەخۆشێک بێ جیاوازی, قورسایی و بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانیان سوککردووە, پاک و خاوێن, دکتۆر و پەرستاری بەڕێز, ئیدارە و بەڕێوبەر و ستافێکی سەنگین مرۆڤینی و پیشکەشکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە هەرزانترین نرخ.
. بلیت بڕین لە نەخۆشخانەی بەخشین تەنیا ٣٠٠٠ سێ هەزار دینارە گەر پارەشت پێ نەبوو بەخشراوی, بلیت بڕین لە نەخۆشخانە تایبەتە زەبەلاحەکانی یەکێتی و پارتی وەک نەخۆشخانەی فاروق, پار, کوردستان و ژین سەدان دۆلارە خۆ ئەگەر بچیتە ناو نەخۆشخانەکە ئەوا تا دێیەوە دەر لایەنی کەم ٥٠٠$ پێنج سەد دۆلارت دەڕوا بابەتی بەزەیی و هاوکاری لەو نەخۆشخانە تایبەتانە سفرە تەنانەت گەر یەک شەو و ڕۆژ بمێنیەوە لە بەشی مرکز و تایبەت ٣ سێ ملیۆنت دەڕوا…
. نەخۆشخانەی بەخشین ناوەندێکە دڵی هاونیشتیمانیان ئارام دەکات و باری سەر شانیان سووک دەکات, بەڵام نەخۆشخانە تایبەتەکانی زەبەلاحەکان ناوەندێکی بازرگانی خەڵک ڕوتاندنەوە و نەخۆشن گەر گیرفانەکانت پڕ لە دۆلار نەبێت ناتوانی داخڵی نەخۆشخانەکانی بیت.
. نەخۆشخانەی بەخشین تەواوی خزمەتگوزاریەکانی تێدا دابین کراوەو نەخۆش بێ ئومێد ناکرێت و هەموو جۆرە پشکنینێکی تێدا دەکرێت بەلام بە پیچەوانەوە لەبەر نەبوونی پلان و فەسادی ئیداری نەخۆشخانە حکومیەکان بەتاڵ و بێ خزمەتگوزارین دەرمانێکت پێ دەدات بۆ ئەوەی تر دەبێت لە دەرەوە بیکڕیت, بۆ پشکنینێک دەبێت مانگێک سەرە بگریت, دەبێت لەبەر کەمی پێداویستی و خراپی داو و دەرمان رۆژانە بینەری گیان لەدەستدانی دەیان کەسین.
. پێویست دەکات مانگانە چەند بەرپرسێکی ئەو دەسەڵاتە بێ بەرنامە و نەوت دزە بۆ نەخۆشخانەی بەخشین بانگبکرێن بەڵکو شەرم دایانگرێت و بیر لە دروستکردن و بنیادنانی چەند نەخۆشخانەیەکی وەها بکەنەوە و چیتر نیشتیمان و هاونیشتیمانیان بێ هیوا نەکەن.
Salmankochary@gmail.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.