دواین زانیاری لە بارەی لیستی کاندیدی حیزبەکان و پرسی دواخستنی ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

ستاندەر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن‌و ڕاپرسی ھەرێم ئەمرۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات، بۆ بڕیاردان لەدرێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی لایەنە سیاسییەکان.
بەگوێرەی زانیاریەکان لایەنەکانی دەرەوەی (یەکێتی‌و پارتی) چاوەڕێن ئەو دوو حیزبە ناوی کاندیدەکانیان بدەنە کۆمسیۆن ئینجا ئەوان لیستەکانیان پێشکەش بکەن، چونکە بەبڕوای لایەنەکانی دەرەوەی ئەو دوو حزبە، کاتێک یەکێتی‌و پارتی ناوی کاندیدەکانیان دەدەنە کۆمسیۆن، ئەوە بەو مانایە دێت کە ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت ئەگەرنا ئەگەری دواخستن ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.