مامۆستایەکی تری نزیک لە کۆمەڵی ئیسلامی دەستگیر دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر
مامۆستایەکی ئایینی نزیک لە کۆمەڵی ئیسلامی بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە سێ کەسەکەی ھێرشیان کردە سەر پارێزگای ھەولێر دەستگیردەکرێت.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ئەو کەسە ناسراوه به  مامۆستا حەمید ئەگەرچی خوێندەواریشی نیە بەڵام خەڵک ھەر بەو ناوە بانگی دەکەن وەک سەرچاوەیەک بە ستاندەری راگەیاندو دانیشتوی گەڕەکی قەڵاتی نوێیە لەھەولێر و بە تاوانی ئەوەی سێ ساڵ بەر لە ئێستا یەکێک لەو سێ کەسە ھێرشبەرە ماوەیەک سەردانی ئەوی کردووە.
جێی باسە رۆژی دووشەممە لە کردەوەیەکی تیرۆرستی سێ گەنج ھێرشیان کردە سەر پارێزگای ھەولێر بۆ ماوەیەک داگیریان کرد جگە لە کوژرانی سێ ھێرشبەرەکە فەرمانبەرێکی دیوانی پارێزگاش شەھید بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.