ستاندەر
سەرچاوەیەکی نزیک لە عبدالستار مجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و وەزیری پێشوی کشتوکاڵی هەرێم بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا تەواو سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی داوایان لە م. عبدالستار مجید کردووە ببێتە سەرۆکی لیستی کۆمەڵ بەڵام خۆی رەتیکردۆتەوە.
لەسەر بابەتی کاندیدبوون و هەلبژاردن عبدالستار مجید لەماوەیەکی نزیکدا ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کە ئاخۆ بەرنامەی ئەوان بۆ کاری حیزب لە داهاتوودا چی دەبێت.