( ۲٥ی تەمموز) و مێشەکانی ئێمەو گامێشەکانی ئەوان

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ماوەیەکە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن ومیدیاو ماڵپەڕی سێبەروبێ سەروکلک ، واتە واتێکی بێ ماناوبەرنامە بۆداڕێژراویان دەستپێکردوە ، و چیرۆک ئاسا کەوتونەتە هۆنینەوەی شتگەلێک بەناوی کێشەو ململانێ لەنێوان گۆڕان و هەڵسوڕاوەکانیدا . ڕاستیەک هەیە کەدەبێت هەموان بیزانن ئەویش ئەوەیە هەرحیزب وڕێکخراوێک و تەنانەت فەرمانگەیەکیش گەر ڕای جیاوازی تێدا نەبێت بۆباشتربەڕێوەبردنی ئۆرگان وکاروبارەکانی ئەوا دەبێت ئەو حیزب وڕێکخراوە بەزوویی فاتیحا بۆمەرگی خۆی بخوێنێ ودوابزمار لەتابوتی خۆی بدا. گەر لەنێو گۆڕانداڕەخنەو ڕای جیاوازو ململانێیەکیش هەبێت ئەوا زۆر شەریفانەیەو تەنها مەبەست لێی باشتربەڕێوەبردنی ئۆرگانەکانی گۆڕانەو نیشانەی زیندوێتی بزوتنەوەکەیە ، گەر گۆڕانخوازێک ڕەخنەیەک ئاڕاستەی هەڵسوڕاوێکی تری گۆڕان دەکات لەڕێکخەرەوە تائەوانیکەش ئەوابوونی ئەوپەڕی ئازادی ڕادەربڕین وقسەکردنە ، ئاخەر خۆ گۆڕان قوفڵێک نادات لەدەمی هەڵسوڕاوەکانی و کلیلەکەی لێبسەنێتەوە . من تێناگەم هەندێ هێزی سیاسی بە چ مەبەست ونیەتێک لەپشت گەورەکردنی ڕەخنەو سەرنجەکانی هەڵسوڕاوەکانی گۆڕانەوەن و بەململانێ وکێشەی قەبە ناوزەندی دەکەن .

سەرنج وتێبینی گۆڕانخوازان لەبزوتنەوەکەیان لەپێناو شکۆمەندترکردنی زیاتری بزوتنەوەکەیانە. ئاخەر تۆ وەک تاک و ئێوە وەک حیزب کامە جومگەو ئۆرگانێکی حیزبەکەت هەیە کەهەنجن هەنجن و دانەڕزابێت یان توشی شێرپەنجەونەخۆشی درێژخایەن نەبوبێت ، باشە لەجیاتی باسکردنی هەڵامەتێکی سادەی گۆڕان وسەرقاڵبونت پێوەی بۆناچیت وباشترنیە فریای نەک کۆی حیزبەکەت تەنانەت ئۆرگانێکیشی بکەویت تا بەتەواوی لەدەستنەچوە. ململانێی گۆڕان لەسەر هیچ کام لە (پ)کان نیە کەبریتین لە پایەو پۆست وپارە ، لەسەر پشک پشکێنەی بیروبۆری نەوتیش نیە ، خاوەنی کۆمپانیای جۆراوجۆریش نین تاکو لەسەری بەشەڕبێین وسەنگەرلەیەکدی بگرین ، وە هێزی چەکداریشمان نیەدابەشی بکەین وهەرکەسەو داوای لیواوفەوجێک بکات بۆخۆیی وخۆی پێوەبابدات .

بەڵکو ململانێی وسەرنجەکانی هەڵسوڕاو گۆڕانخوازانی بزوتنەوەکە لەپێناو پتەوترکردن و بەدامەزراوەیکردنی زیاتری ئۆرگان ودام ودەزگاکانیەتی ، لەساڵیادی یەکەمین بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک هێزێکی مەدەنی وجەماوەری لە ( ۲٥-۷-۲۰۰۹)دا کەدەکرێت بە وەرچەرخانێکی گرنگ وگەورە هەژماربکرێت چونکە لەوڕۆژەوە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزوڕاستەقینە هاتەبوون ولەدایکبوو ، هێندە بەسە بوترێت کە گۆڕان نەکەسی لێ زیادەو نەخۆشی بەدورە پەرێز دەزانێت لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا ، وەپێویستیشی بە وزەو توانای هەموان هەیە لەهەڵسوڕاو دەنگدەرێکەوە تا بەرپرسانی باڵا بۆبەردەوامبون لەسەر ئەو پرینسیپانەی کە لەپێناویدا دامەزرا ،و هەر زوو خەڵکی کوردستانیش بەهەموو چین وتوێژەجیاوازەکانیەوە بەتوندی لەئامێزی خۆیان گرت و تاهەنوکەش بەفریادڕەسی خۆیانی دەزانن و ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە. بۆیە باشترە ئەوکەس و پارت وڕێکخراوانەی هێندە چاویان تیژکردوە،و زەڕەبینی چاویلکەکانیان مێشەکانی گۆڕانی لێکردونەتە گامێش و گامێشەکانی خۆشیان بەمێش ، پێبزانن یان نا ئەو سەرنج وڕەخنەو تێبینیانەی کەهەڵسوڕاوو دۆستەکانی گۆڕان لەدەرەوەو ناوەوە لێیدەگرن نیشانەی زیندوێتی و فەراهەمکردنی ئازادی تەواوە بە هەڵسوڕاووگۆڕانخوازو دەنگدەرەکانی . بۆیە گۆڕان ئیرادەیەکی بەردەوامەو هیچ کۆسپ و لەمپەرێک ناتوانێ بەری پێ بگرێت وبیوەستێنێت .

 

پێنجوێن ۲٥-۷-۲۰۱۸ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.