پێشێلکاریەکانی دەسەڵات بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین لەهێڵی سوردایە

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر: سەرکەوت حمد
ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەڕووی ئازادی ڕادەربڕینەوە بەرامبەر مامۆستایان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان ڕوولەزیادبوون دەکات و وە هیچ کام لە کەیسەکانی تیرۆر و پێشێلکارییەکان ئاشکرا نابن و دەستە ڕەشەکان بە نادیاری دەمێننەوە وەک تیرۆری سۆرانی مامە حەمە و زەردەشت عوسمان تا دەگاتە ڕۆژنامەنوس ویداد حوسێن.
وەک ئاماژەیەک بەوانە، لە ٢١ ی مانگی ٧ هێزێکی ئاسایشی هەولێر هەڵدەکوتنە سەر ماڵی م. سەلیم شوشکەیی ئەندام پەرلەمانی ئێراق و دەست بەسەر کۆمپێوتەر و دۆکیومێنت و مامەڵەکانی پەرلەمانیدا دەگرن.
پێشووتریش لە ٢٧ ی مانگی ٥ ی ٢٠١٨ لە باخێکی (مێرگەپان) شاری سلێمانی چەند چەکدارێکی نەناسراو و دەمامکدارهەلدەکوتنە سەر هاوڵاتیەک بەناوی ( ل, ع، ح) لێیدەدەن و هەڕەشەی لێدەکەن لە ئەگەری ئەوەی براکەی بە ناوی (ع، ع، ح) کە لە ئێستادا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە واز لەو پۆست و نوسراوانە نەهێنێت کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیس بووک) بڵاوی دەکاتەوە لەسەر دەسەڵاتی کوردی، ئەو هاوڵاتییە (ل، ع، ح) زانیارییەکانی بۆ دەزگای ستاندەر پشتڕاستکردەوە و ترس و دڵەڕاوکێی خۆی لەوەها کردارێک نەشاردەوە و ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەو هیچ تاوانێکی نییە و ئەوەی بەرامبەری کراوە بە زوڵم و نادادی وەسف کرد.
هەروەها لە ناحییەی (پیرەمەگرون)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی سێ چالاکوان لە مانگی ٦ی ڕابردوو بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەبێ مۆلەتی دادگا دەستگیر دەکرێن و بۆ شوێنێکی نادیاریان دەبەن تەنیا لەبەرئەوەی گوایە هەوڵی خۆپێشاندانیان داوە.
بەپێی پێشێلکاریەکانی دەسەڵات بێت ئەمساڵ هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەوێتە ژێر هێڵی سوورەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.