لوتکەی هەلسنکی زۆر شت بە دوای خۆیدا دەهێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە
مەهدی کاوانی 
۱_ شەڕی بازرگانی نێوان ئەمەریکاو ئەوروپا گەرمتر دەکات .
۲_ ئەمەریکا وەک چەکێکی حازر بەدەست ، ڕووسیاو چین وەک ترسە مەرزەیەک لە دژی ئەوروپا بەکاریان دێنێ وەک بڵێ ئێوە نا ئەو دوو وڵاتە زلهێزە .
۳_ ناتۆ و پەیوەندیە تەقلیدیەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا ، هەوڵی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ .
٤_ ئەمەریکیەکان و بۆ لەمەودوا بیانەوێ وەک ئەمەریکاو بەرزە ئەمەریکی تەماشای کێشە جیهانیەکان بکەن و چیتر یان وەک جاران حیساب بۆ هاوبەشەکۆنەکانیان نەکەن .
٥_ لە سەر گۆڕەپانی سووری چیتر پێداگر نابن لە مەسەلەی نەمانەوەی بەشارو ڕژێمەکەی .
٦_ ئەوان و ئیسرایلیش لە گەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەدیان لە ئۆپزسیۆن ، بە هەموو شکلەکانیان ، بۆ ئایندەی سووری پێ باشترە .
۷_ بە مەزندەی من ، هەر ئەوەندە دژی ئێران دەوەستن کە مەترسیەکانی ئێران لە سەر ئیسڕایل دوور خەنەوە .
۸_ پێم وایە ڕێکەوتنێکی ئیسرایلی ڕووسی ئەمەریکی ، لە گۆڕێیە کە هێزەکانی ئێرانی لە نزیکی سنوورەکانی ئیسرایل دوور خەنەوەو ئێرانیش بۆ مەسەلەی وەها دژ نابێت .
۹_ بەری ڕۆژئاوای فورات بە عەفرینیشەوە بکەوێتە ژێر قەلەمڕەوی ڕووسەکان و هی ڕۆژهەڵاتیش بۆ ئەمەریکیەکان لە ناو سوریایەکی یەکگرتوو .
۱٠_ئێستاکە تەنیا ئیدلب و عەفرین و دەوروبەری لە ژێر کۆنتڕۆلی تورکیاوە ماوە .
۱۱_کە ڕووسەکان لە کاتی شەڕکردنیان لە غۆتەو ئێستا دەرعەو شوێنی تر ، بە ڕێکەوتن ڕێگا بە هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن دەدەن کە چەکە قورسەکان بەجێ بێڵن و نەفەرەکانیان دەتوانن بە سەلامەتی بۆ خۆیان و خاوخێزانیان بەرەو ئیدلب بەڕێ بکەون .
۱۲_ هەنە دەڵێن مەبەستی ڕووسەکان ، زیاتر بۆ ئەوەیە لە شوێنێکی دیاری کراو کۆیان کاتەوەو دواتر هێرشیان بۆ سەربێنێ . ئیدی نازانرێ ئەوها دەکا نایکا و بە کردنەکەی ڕووبەڕووبوونەوەیان لە گەڵ تورکیا چۆنچۆنی دەبێت و ئەو هێرشبردنەسەرە عەفرینیشی لە گەڵە یان نا .
۱۳_ ئەگەر ڕێکەوتنی سیاسی لە نێوان ڕووس و ئەمەریکیەکانەوە هەبێ ، بۆ کوردان دووشەشە و بە دوایەوە هەلبەتە بەلای کەمێ ئەگەر بە دەولەت بوونیشی بۆیان لێ نەکەوێتەوە ، فیدڕالی یان کۆنفیدڕالیەکی پێوەیە . ۱٤_ دیسان ئەگەر ئەمەریکی و رووسەکان دەناو ئایندەی حوکمی سووری تەبا بن و بەشارو ڕژێمەکەی بمێنێتەوە ، لەو حالەتە ڕژێمی بەشار ئەسەدیش تەعامولی لە گەڵ کوردان لە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی توند ڕەو پێ باشترە .
۱٥ _ بۆ تورکیاش یەکێ لەو دوو حالەتە خۆیان بە دەر دەخەن یان ئەوەتا لە ئتلب و عەفرین لێیان دەگەڕێن تیایا بمێننەوە یان ئەوەتا لەو دووشوێنەش دەریان دەپەڕێنن . ۱٦_ لوتکەی هلسنکی یان ڕوونتر ڕێکەوتنی ڕووسیاو ئەمەریکا لە سەر دوا وێسگەکانی ئایندەی حوکمی سووری و بە دوایەوە ، بە بۆچوونی خۆم چیتر ڕێگا بە تورکەکان نادرێ و گونیان هەڵسەنگینرێ و بڵێن با نەکەونە دژمان . لە ناو دوو کەوانە مەبەستم کوردی ڕۆژئاوایە . ئەو شەڕە ئیستنزافەی لە یەمەنیش بەڕێوە دەچێ ، پێم وابێ بەردەوام دەبی و هیچ لایەکیان ناتوانن بە تەواوەتی بە سەر لاکەی تر سەرکەون . ترەمپ بە ئاشکەرا بە خەلیجیەکانی گۆتیە شەڕی بێ پارەتان بۆ ناکەین و ئەمەریکاش خۆی تێهەلنەقورتێنێ خەلیجیەکان باری ئێران و حوسیەکان نابەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.